گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مانگانە تواناى بەرهەمهێنانى 10 ملیۆن ماسکى هەیە

گەورەترین کارگەى بەرهەمهێنانى ماسک لە هەولێر کرایەوە

2020.04.12 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
گەورەترین کارگەى بەرهەمهێنانى ماسک لە هەولێر کرایەوە
ناس کورد-   لەشارى هەولێر گەورەترین کارگەى دروستکردنى ماسک کرایەوە، کە لە ئێستادا مانگانە تواناى بەرهەمهێنانى 10 ملیۆن ماسکى هەیە. . فرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "لەماوەیەکى پێوانەیدا کارگەکە دروستکراو  گەیشتە قۆناغى کۆتایی، لە ئێستاشدا مانگانە زیاتر لە 10 ملیۆن ماسک دروستدەکات، لەداهاتوودا زیاتر دروستدەکرێت". . وتیشى "ئەو رێژەیە پێداویستى هەرێمى کوردستان پڕدەکاتەوە، هیوادارین لەکاتێکى زوودا ئەم ڤایرۆسى کۆرۆنایە کۆنترۆڵ بکرێت و پێویستمان بەوە نەمێنێت". . کارگەکە لەماوەى هەشت ڕۆژدا دروستکراو و رۆژانە تواناى دروستکردنى زیاتر لە 345 هەزار ماسکى هەیە. . سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەنوسیەکەدا وتى "کارگەکە بەرهەمى خۆماڵى بە ستانداردێکى بەرز بەرهەمدەهێنێت، کە پێداویستى ناوخۆى هەرێم پڕدەکاتەوە و دەتوانێت ڕەوانەى دەرەوەش بکرێت". . وتیشى "ماسک و پێداویستییە پزیشکیەکان بۆشاییەکى گەورەى دابینکردنى پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە". .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە