گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەرجی پێداویستیەكانی شەڕ زۆرترن وەك لە خەرجی دۆزینەوەی ڤاكسینەكە

بیڵ گەیتس: لە ماوەى 18 مانگی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادە دەكرێت

2020.04.12 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
بیڵ گەیتس: لە ماوەى 18 مانگی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادە دەكرێت
ناس کورد- بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆف و ملیاردێری جیهان و ئەمریكی ڕایگەیاند، دەتوانرێت لە ماوەی 18 مانگدا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادە بكرێت. . بیڵ گەیتس كە دامەزراوەكەی پاڵپشتی توێژینەوەكە و ڕێوشوێنەكانی گرتنەبەری دژ بە ڤایرۆسەكە دەكات و خۆشی لەبەر هەمان هۆکار وازی لە پۆستی بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت هێنا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی بی بی سیدا دەڵێت، ڤاكسین تەنها ڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ژیان بۆ سروشتی خۆی واتا بۆ پێش بڵاوبونەوەی پەتاكە. . جەختی لەوەش كردووەتە، هەموو جیهان پێكەوە هەوڵی دابینكردنەوەی ئەو پێداویستیە سەرەكییە دەدەن بەڵام پەلەكردن لە دۆزینەوەی ڤاكسینەكەدا ڕەنگە مەترسی دروست بكات چونكە ئەوە پەیوەستە بە تەندروتسیەوە. . گەیتس كە دەمێكە هۆشداری لەبارەی مەترسییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە دەدات باسی لەوەش كردووە، خەرجی پێویست بۆ ئەو كارە بەراورد بەو خەرجیانەی كە بۆ ئامادەكاری شەڕ دەكرێن نەكراوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە