گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقافەوە لەبارەى کردنەوەی مزگەوتەکان

2020.04.12 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ئەوقافەوە لەبارەى کردنەوەی مزگەوتەکان
ناس کورد- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە کردنەوەی مزگەوتەکان دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف نییە و حکومەت بڕیاردەدات کەی مزگەوتەکان بکرێنەوە. . لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: "لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی جیای تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی باس لەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دەکەن، ھەروەھا لێدوانی جیاو ناراست بەناوی وەزارەتمان بڵاوودەکرێتەوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرلەبەری ئەو ھەواڵ و وتانە دوورن لە ڕاستیەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەر کەس و لایەنێک بە پەرۆشترە بۆکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان، بەڵام لەئێستادا پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز کاری لەپێشینەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان". .  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەم بابەتانەش پەیوەست نین بە بەبریاری وەزارەتێک، بەڵکو لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی بەرەچاوکردنی باش بوونی ژینگەی تەندروستی بریار لەسەر ئەم بابەتانە دەدەن". . جەختیشلەوە کراوەتەوە: "ھەر کەس و لایەنێ  لێدوان بەناوی وەزارەتمانەوە بڵاو بکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر".  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە