گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین دەرگای خوێندنگاکان دەکاتەوە لەکاتێکدا جیهان دایخستووە

2020.04.12 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
چین دەرگای خوێندنگاکان دەکاتەوە لەکاتێکدا جیهان دایخستووە
ناس کورد-  پاش سەرکەوتنی لە جەنگی دژ بە کۆرۆنا، حکومەتی چین بڕیاریدا لەکۆتایی ئەم مانگەدا دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی خوێندکاراندا بکاتەوە و پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە. . وتەبێژی لیژنەی خوێندن لە شارەوانی پەکینی پایتەختی وڵاتی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "بڕیاردراوە خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی لە 27ی ئەم مانگەدا بگڕێنەوە بۆ خوێندنگاکانیان و دەستبکەنەوە بەخۆێندن، خوێندکارانی قۆناغی ئامادەییش لە 11ى ئایاری داهاتوودا دەستبکەنەوە بەخوێندن". . ئەمە لە کاتێکدایە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەدەست ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنن کە سەرەتا لە چین بڵاوبووەوە و لە زۆرێک لە وڵاتانی  جیهاندا خوێندن وەستێنراوە، بەڵام داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی چین ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی توشبوون یان مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی هوبی کە ووهان ناوەندەکەیەتی تۆمارنەکراوە. .  لەئێستادا نزیکەى یەک ملیۆن و 793 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە نزیکەى 110 هەزار کەسی بەهۆیەوە مردوون، هاوکات 411 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە