گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی قائیمقامی هەولێر لەبارەى ئاسایکردنەوەى ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەوێ

2020.04.12 - 14:00
لێدوانی قائیمقامی هەولێر لەبارەى  ئاسایکردنەوەى ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ  لەوێ
ناس کورد-  هەڤاڵ فەتاح قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت، لە ئێستادا هیچ پلانێکیان نییە بۆ کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر کەرتەکانی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی هاوڵاتیان لە شاری هەولێر و دەشڵێت، جارێ زۆر زووە بۆ باسکردنی ئەو بابەتە.  . نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەوڵێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا وەک لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تاوتوێی هیچ پلانێکمان نەکردووە دەربارەی ڕێگەدان بە سێکتەرەکانی دیکەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ، ئەوەی ئێستا پەیڕەو دەکرێت تەنها پابەندبوونە بە ڕێکارەکان و ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی کە بەردەوامە تا 16ی ئەم مانگە". .  وتیشی: "لە ئێستادا زۆر زووە باس لە کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ و خۆپارێزی لە شاری هەولێر بکەین". . قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر جەختیشکردوە، لە ئەگەری بڕیاردان لەسەرهەر هەنگاوێک و پلانێک دەربارەی کەمکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوڵاتیانی لێی ئاگاداردەکەنەوە. . ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ( یەکشەممە، 12ى نیسان 2020) هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، پلانیان هەیە پاش 16ی ئەمانگە بە دوو قۆناغ  ژیان لە شاری سلێمانی ئاسایی بکەنەوە بەجۆرێک سێکتەری دیکەی تایبەت بە دابینکردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکانی خەڵک لە گەڕەکەکان بکرێنەوە، بەبێ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵبگیرێت و ڕێکارەکان کەم بکرێنەوە.