ناس کورد-
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، لە هەر 10 گەنج و تەمەن مامناوەندێک کە توشی کۆرۆنا بوون یەکێکیان گیانلەدەست دەدات، لەکاتێکدا لە هەر 10 کەسی بەساڵاچووی توشبوو بە ڤایرۆسەکە چوار کەسیان گیانلەدەستدەدەن و ڕێژەی مردنیش لە نێو پیاواندا زۆر زیاتر لە ئافرەتان.
.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە داتاکانی لەلایەن کۆمپانیای Allscripts ئەمریکی لە زیاتر لە هەزار نەخۆشخانە و نزیکەی 180 ناوەندی تەندروستی کۆکراوەتەوە دەرکەوتووە، جیاواز لە مردنی گەنجەکان، کۆرۆنا زیاتر لە ژنان پیاوان دەکوژێت.
.
کۆمپانیاکە داتا و زانیاری زیاتر لە شەش هەزار توشبوو وەرگرتووە، "لە نێو 10 کەسی گەنجی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسێکیان گیانلەدەستدا و لە نێو 10 توشبووی بەساڵاچووش چواریان گیانلەدەستدەدەن و ڕێژەی مردنیش لە نێو توێژی پیاواندا بەرزترە لە ئافرەتان".
.
لای خۆشییەوە، لیسی هو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "CarePort" ڕایگەیاند: "ڕێژەی مردن بە گوێرەی داتاکان ئەوە دەردەخەن کە نەخۆشخانەکان تەنها پێشوازی لەو حاڵەتانە دەکەن کە توشبووەکان دووچاری نیشانە سەختەکانی پەتاکە بوونەتەوە".
.
لیسی هو جەختیلەوەشکردوەتەوە، " 57%ی ئەوانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان وەرگرتووە تەمەنیان لە خوار 65 ساڵێدا بووە".
.
بەگوێرەی داتاکان، ئەو توشبووانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە بەڕێژەی 2.5% لەژێر هەڕەشی مردندان ئەگەرهاتوو توشی پەتاکە ببن.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 85 ساڵیدایە و نەخۆشی درێژخایەنیان نییە بەڕێژەی 22 بۆ 27%دا ئەگەری ئەوە هەیە گیانلەدەستبدەن لە کاتی توشبوونیان بە پەتاکە، ئەوانەشی لەو تەمەندا نەخۆشی گورچیلەیان هەیە بەڕێژەی 39 -49% ئەگەری ئەوەی هەیە گیانلەدەستبدەن ئەگەر توش بن.
.
هەروەها داتاکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان و نەخۆشی دڵ و شەکرەیان هەیە ڕێژەی مردنیان بە پەتای کۆرۆنا زۆر بەرزە.
.
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکەش، دەرکەوتووە 1%ی ئەو کەسانەی کە چوونەتە نەخۆشخانە بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لە ژێر20 ساڵێدا بووە و 4% تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 44 ساڵێدا بووە، 9% تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 54 ساڵێدا بووە و 13% تەمەنیان لە نێوان 55 بۆ 64 ساڵیدا بووە، هەروەها 23% لە نێوان 65 بۆ 74 و 31% لەنێوان 75بۆ 84% و 40%یش ئەو نەخۆشانەی کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوونەتە نەخۆشخانە تەمەنیان لە 84 ساڵ زیاتر بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە