گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ: بارودۆخمان هێندە مەترسیدار نییە کە چاوەڕوانمان دەکرد

2020.04.12 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ: بارودۆخمان هێندە مەترسیدار نییە کە چاوەڕوانمان دەکرد
ناس کورد- بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، پێدەچێت بەمنزیکانە حەوت توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سنورەکەیان چاکببنەوە، دەشڵێت، بارودۆخی چەمچەمال ئەو مەترسییە گەورەی نییە کە چاوەڕوانیان دەکرد.  . لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرها محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 16 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە و شەش کەسیان چاکبوونەتەوە و 10 کەسیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە". . وتیشی، ئەوانەشی لە نەخۆشخانە ماون حەوت کەسیان کۆتا پشکنینیان نێگەتیڤ بووە و دوو جاریتر پشکنینیان بۆ دەکەنەوە ئەگەر بەهەمانشێوە نێگەتیڤ بێت، ئەوا ئەوانیش دەنێردرێنەوە ماڵەوە. . بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، تاڕادەیەک بارودۆخەکە لە چەمچەماڵیش لە مەترسی گەورە دەرچووە، بەڵام پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن و ئەو مەترسییە کەمەشی کە ماوە کۆتایی پێبێت. . جەختیشیکردەوە، ئەوەی ئەمڕۆ  بینیویەتی شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بووە و خەڵکێکی زۆر لە دەرەوە بووە، لەکاتێکدا پێویستە هاووڵاتیان وەک چۆن لە سەرەتاوە پابەند بوون لە کۆتاییشدا پابەند بن بۆ ئەوەی کۆتایی بە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بێت.  .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە