گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنێکی عێراقی لە بەرژەوەندی خۆی هەڵوەشاندەوە

وەزیرێکی پێشووی عێراق ئابڕوچوونێک لە دەستێوەردانی ئێران لە عێراق ئاشکرا دەکات

2020.04.12 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکی پێشووی عێراق  ئابڕوچوونێک لە دەستێوەردانی ئێران لە عێراق  ئاشکرا دەکات
ناس کورد- وەزیرێکی پێشووی عێراق ئاشکرایکرد، لە پێناو بەرژەوندییەکانی ئێران، حکومەتی عێراق ڕێککەوتنێکی هاوردەکردنی گازی سروشتی لە وڵاتی سعودیەوە و بە نرخێکی هەرزانتر لەوەی کە لە ئێرانی دەکڕێت، هەڵوشاندوەتەوە. . قاسم فەهداوی، وەزیری پێشووی کارەبای عێراق لە کابینەکەی حەیدەرعەبادی، ئابڕوچوونێکی دیکەی دەربارەری دەستتێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی لە عێراق ئاشکراکرد. .  فەهداوی ئاشکرایکردووە، کاتێک وەزیری کارەبا بووە لە سەردەمی حکومەتەکەی حەیدەرعەبادی لە نێوان ساڵانی 2014 -2018، دانوستانی لەگەڵ وڵاتی سعودیەدا کردووە بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی ئەوەش بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وێستگەکانی تەزوی کارەبای عێراق و بەنرخێکی کەمتر لەوەی کە لە بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشرێت. . ئاماژەی بەوەکردووە، سعودیە ئامادەیی نیشانداوە بە فرۆشتنی گازی سروشتی بە عێراق بەنرخی سێ سەنت، گازەکەش بڕیار وابووە بە دوو قۆناغ بگاتە عێراق، قۆناغی یەکەمیان لە ڕێگەی وڵاتی کوەیتەوە ئەوەش لە ماوەی 24 کاتژمێردا بگاتە عێراق، قۆناغی دوومیشیان لە ڕێگەی سعودیەوە ئەوەش  لەماوەی شەش ڕۆژدا بڕیاربووە بگاتە عێراق. . فەهداوی ڕوونیکردووەتەوە،  لە هەمانکاتدا سعودیە ئامادەیی نیشانداوە کە تیمێکی  پسپۆڕی کۆمپانیای "ئارامکۆ" ڕەوانەی عێراق بکات بۆ ڕاییکردنی کارە تەکنیکییەکانی تایبەت بەو بابەتە. . ئەو بەرپرسە پێشوەی عێراق نەیشاردەوە کە ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و سعودیە  گەیشتبووە قۆناغی کۆتایی و دەبوایە سەردانی سعودیەیان بکردایە بە مەبەستی واژووکردنی ڕێکەوتنامەکە، بەڵام پێش ڕۆژێک لە گەشتەکەی شاندی عێراقی بۆ ئەو وڵاتە ڕێکەوتننامەکە لە ژیر فشاری ئێراندا هەڵوەشێنراوەتەوە. . لێدوانەکەی فەهداوی توڕەییەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆدا هێنا، چالاکوانی مەدەنیش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەیانکردوە بۆ ڕاستی و دروستی لێدوانەکانی ئەو وەزیرە عێراقییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە