ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک گیانلەدەستدانی کەسێکی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵی کوردە.
.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوک ڕایگەیاند: "توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانیلەدەستدا، توشبووەکە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵە لەناوەچەی حەی سناعە و کوردە".
.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەوەش ژمارەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە بووە بە دوو کەس، هەروەها تائێستا لە کۆی 29 توشبوو 15 کەس چاکبوونەتەوە و ئێستا 12 نەخۆش لەژێر چاودێریدان.
.
هاوکات لە عێراقیش هەزار و 318 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 72 کەس گیانیانلەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە