ناس کورد-
چین 99 حاڵەتی دیکەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، ئەوەش زۆرترین توشبوونە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا.
.
دەزگای نیشتمانی تەندروستیی چین بڵاویکردەوە، 97 حاڵەتیان لە دەرەوەی چینەوە چوونەتەوە وڵاتەکەوە و دوو حاڵەتیشیان لە ناوخۆی وڵاتەکە تۆمارکراوە.
.
تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی توشبوونە و بەوەش ڕەنگە پێویست بکات چین زیاتر ئاگادار بێت بۆ ئەوەی دووبارە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکە تەشەنە نەکاتەوە.
.
بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئێران، چین توانی لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و ژمارەی توشبووان هێشتا نەگەیشتووەتە 90 هەزار کەس، لەکاتێکدا لەئێستادا لە ئەمریکا ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە نیو ملیۆن کەس.
.
بە شێوەیەکی گشتی تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی نیسانی 2020، نزیکەى یەک ملیۆن و 781 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون، زیاتر لە 108 هەزار کەسیش بەهۆیەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە