گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ پەرلەمانتاری کورد لە ئێران توشی کۆرۆنا بوون

2020.04.12 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پەرلەمانتاری کورد لە ئێران توشی کۆرۆنا بوون
ناس کورد- تا ئێستا ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای سێ نوێنەری کورد لە پەرلەمانی ئێران پۆزەتیڤ و هەڵگری ڤایرۆسەکەن. . بەپێی هەواڵی ئاژانسی میهری ئێرانی، هەریەکە لە ڕەسول خزری، نوێنەری سەردەشت و پیرانشار، حسێنی کیا، نوێنەری سەنقوڕی کرماشان و شەهاب نادری، نوێنەری هەورامان توشی کۆرۆنا بوون. . دەشڵێت، باری تەندروستی هەموویان جێگیرە و ئێستا تەنیا ڕەسول خزری لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ماوە و باری تەندروستی ئەویش ڕوو لە باشتر بوونە. . ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ناوی موحسین بیگلەری، نوێنەری سەقز و بانەش وەک تووشبووی ئەم پەتایە بڵاوبووەوە بەڵام دواتر خۆی ڕەتیکردەوە. . تائێستا سەرۆکى عەلی لاریجانی، سەرۆکى پەرلەمان و زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری ئێرانی توشی کۆرۆنا بوون. . بەشێوەیەکی گشتی تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی نیسانی 2020، زیاتر لە 70 هەزار کەس لە ئێران توشبوون، چوار هەزار و 357 کەسیشی بەهۆیەوە مردوون، هاوکات زیاتر لە 41 هەزار توشبوو چاکبوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە