گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گڕکانێکی خامۆش دوای 800 ساڵ هەڵدەچێت و هەڕەشە لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

2020.04.11 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
گڕکانێکی خامۆش دوای 800 ساڵ هەڵدەچێت و هەڕەشە لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا دەکات
ناس کورد- گڕکانێکی خامۆش بۆماوەی 800 ساڵ، جارێکی دیکە دەکەوێتە چالاکی وهەڕەشە لە پایتەختی وڵاتی ئایسلەندا دەکات، زانایانیش هۆشداریدەدەن ودەڵێن، گڕکانەکە ژیان بۆماوەی چەند سەدەیەک لەوناوچەیە پەکدەخات و کاریگەری خراپیشی دەبێت بۆسەر نەوەکانی داهاتوو.  ، بەگوێرەی ڕۆژنامەی"دەیلی میل"ی بەریتانی، گڕکانێک لە نیمچە دورگەی ڕیکانیز لە وڵاتی ئایسلەندا پاش خامۆشبوونی بۆ ماوەی 800 ساڵ دیسانەوە  دەستی کردووە بەچالاکی وهەڵچوونەوە. ، ئاماژە بەوەکراوە، گڕکانەکە دەکەوێتە نزیک شاری"ڕێکیافیک"ی پایتەختی وڵاتی ئایسلەندا وتەنها 15 کیلۆمەتر لە فرۆکەخانەی کیفلافیکی نێودەوڵەتی شارەکەوە دوورە ئەوەش ئەگەری ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە بەشێوەیەکی تەواو کاربکاتە سەرجموجۆڵە ئاسمانییەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە بە تەواوی دایبخات. ، بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، زانایان ئاماژەیان بەوەکردووە، کە دواین جار کە ئەو گڕکانە هەڵچووە پێش 800 ساڵ بووە و بۆ ماوەی زیاتر لە 300 ساڵیش کاریگەرییە نەرێنییەکان لە بڵاوکردنەوەی دووکەڵ و پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە جێهێشووە بەپانتایی زیاترلە 50 کیلۆمەتردووجار. ، زانایان ئەوەشیان دووپاتکردوەتەوە، هەڵچوونی گڕکانەکە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەرژیان و چارەنووسی نەوەکانی داهاتووی ئەووڵاتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە