ناس کورد-
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند بە لەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی تێیدان، لە سبەینێوە قۆناغ بە قۆناغ رێگە بەکردنەوەی بەشێک لە شوێنە پێویستەکان دەدەن و
،
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: "بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و شوێنە پێویستەکانی شاری سلێمانی ئەمشەو لە دیوانی پارێزگای سلێمانی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کوبووینەوەو ھەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کرا".
،
ئاماژەی بەوەشكردووە: " بڕیار درا ھەنگاو بەھەنگاو رێگە بەکردنەوەی بەشێک لەو شوێنانە بدرێت کە پەیوەندیدارن بە ژیانی خەڵکەوە".
،
ڕونیشیکردووەتەوە: "بەلەبەرچاوگرتنی ئەو قۆناغەی تێیداین و بە ئامانجی ئاسایی بونەوەی ژیانی ھاوڵاتیان بەپێی چەند مەرج و رێنماییەک سبەینێ بڕیار لە بارەی کردنەوەی بەشێکی تر لە دوکان و ئەو شوێنانە دەدەن کە پەیوەندیان بە ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە ھەیە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە