گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە ڕوودانی قەیرانی ئابوری مەترسیدار لە جیهاندا

2020.04.11 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا هۆشداریدەدات لە ڕوودانی قەیرانی ئابوری مەترسیدار لە جیهاندا
ناس کورد- کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، پەتای کۆرۆنا لاوازی بێتوانایی چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە جیهانییەکاندا دەرخست و دەشڵێت، ئاکامێکی سەخت و دور مەودا بەهۆی ئەو پەتایەوە چاوەڕوانی جیهان دەکات. ، دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا (کرملین) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ئەوەی بەڕوونی سەلماند کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەند بێتوانابوون لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە". ، پیسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکانی تەندروستیی جیهانی، ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی و کۆمەڵەی وڵاتانی G20 نەیانتوانی لەئاستی چاوەڕاوانکراودا بەڕەنگاری قەیرانی کۆرۆنا ببننەوە، لەئێستادا وڵاتانی جیهان بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەرەنگاری ڤایرۆسەکە دەبنەوە، لەجێگەی ئەوەی بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە بدەن. ، پیسکۆڤ وتیشی:  "ئێستا بێت یان دوایی پەتاکە لە سەر ڕووی زەوی کۆنتڕۆڵدەکرێت و نامێنێت، بەڵام  پاشان دەبێت وڵاتانی جیهان بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانە ئابوریانە ببنەوە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەجیهاندا دروستدەبێت". ، ئەو بەرپرسە ڕوسیییە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا، ئابوری جیهان  چاوەڕوانی ئاکامێکی خراپە، پێویستە پلانی مامناوەندی و دورمەودا بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بگیرێتەبەر. ، ڤایرۆسی کۆرۆنا پەتایەکی جیهانییە بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکانیش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەسەرتاسەری جیهاندا بەرزبوەتەوە بۆ نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار کەس، ژمارەی مردوانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە  گەیشتووەتە زیاتر لە 107 هەزار کەس.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە