گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕێژەى تاوانى لە جيهاندا كەمكردوەتەوە

2020.04.11 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕێژەى تاوانى لە جيهاندا كەمكردوەتەوە
ناس کورس-   بەپێى سەرژمێريەكى جيهانى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بوەتە هۆى كەمكردنەوەى ڕێژەى تاوانەكان لە چەندين وڵات، ئەوەش بەهۆى سەپاندنى قەدەغەى هاتوچۆوە. ، ئاژانسى "ئەسۆشيەيتد پرێس" لە ڕاپۆرتێكدا چەند نمونەيەكى هێناوەتەوە و بڵاويكردوەتەوە، شيكاگۆ كە يەكێكە لەو شارانەى ئەمريكا كە ڕێژەيەكى زۆر تاوانى تێدا ئەنجام دەدرێت، ڕێژەى ئەنجامدانى تاوان تێيدا بەڕێژەيەكى بەرچاو دابەزيوە، ڕێژەى دەستگيركردن بەهۆى مادەى هۆشبەرەوە 42% دابەزيوە و ڕێژەى ئەنجامدانى تاوانيش بە شێوەيەكى گشتى 100% دابەزيوە. ، ئەوەش هاتوە، لە ئەمريكاى لاتينيش ڕێژەى تيرۆركردن لە وڵاتێكى وەك سلڤادۆر لە مانگى ڕابردودا تەنها دوو ڕوداو تۆمار كراوە ڕۆژانە، لەكاتێكدا پێش چەند ساڵێك ڕۆژانە 600 ڕوداوى تيرۆركردن تۆمار كراوە. ، بەپێى ڕاپۆرتەكە، لە وڵاتى پيرۆش ڕێژەى تاوان 84% دابەزيوە لەماوەى مانگى ڕابردودا و تەنها چەند ڕوداوێكى كوشتن و ڕوداوێكى هاتوچۆى كەم تۆمار كراوە، لەكاتێكدا پێشتر ڕۆژانە تەرمى 15 كوژراو دەدۆزرانەوە. ، هەرچى سەبارەت بە ئەفريقاشە، پۆليسى باشورى ئەفريقا بڵاويكردوەتەوە، كەمبونەوەيەكى زۆر لە ڕێژەى تاوان لەو وڵاتە تۆمار كراوە ئەوەشى بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە، لە يەك هەفتەدا 101 دەستدرێژى سێكسى تۆمار كراوە لەكاتێكدا پێشتر لە هەمان ماوەدا 700 تۆمار كراوە. ، ئەوەش هاتوە، ڕێژەى كوشتنيش كەميكردوە و لە هەفتەيەكدا 94 ڕوداوى كوشتن تۆمار كراوە، لەكاتێكدا پێشتر لە هەمان ماوەدا 326 ڕوداو تۆمار دەكرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە