گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵێکی چوارمانگ بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوت

2020.04.11 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکی چوارمانگ بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوت
ناس کورد- پاش وەرگرتنی چارەسەر بۆماوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە، منداڵێکی تەمەن چوار مانگ لە تورکیا توانی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەربکەوێت. ، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی زانکۆی"بەزمی عالەم"ی تورکی، منداڵێکی ساوای تەمەن چوار مانگ کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، پاش وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشانەی فێرکاری زانکۆکە، ئەمڕۆ شەممە،11ی نیسانی 2020، توانیویەتی لە پەتاکە ڕزگاری بێت و چاکبێتەوە. ، ئاماژە بەوەکراوە، ئاسیای تەمەن چوار مانگ پێش نۆ ڕۆژ لەلایەن کەسوکارەکەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئەوەش بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە  کە توشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی وهەناسە سواری بووبووەوە، پاش ئەنجامدانی شیکاری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوتوبوو کە توشی ڤایرۆسەکە بووە. ، لای خۆشیەوە، ئۆزدن تۆرێل، پزیشکی سەرپەرشتیاری چارەسەرکردنی ئاسیای چوارمانگ بەمیدیاکانی ڕاگەیاندوە: "نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە منداڵاندا بەکەمی دەردەکەوێت بەراورد بەگەورەکان، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ پاراستنی ئەوان دورخستنەوەیان لەکەسانی توشبوو پابەند بوون بە ڕێکارەکانی خۆ پارێزی". ، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە ئێستادا 48 هەزارکەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی پێنج هەزار کەسیش بەو پەتایە گیانیانلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە