گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

يەكەم وڵات لە جيهاندا لە يەك ڕۆژدا زياتر لە 2000 گيان لەدەستدانى بە كۆرۆنا تۆمار كرد

2020.04.11 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
يەكەم وڵات لە جيهاندا لە يەك ڕۆژدا زياتر لە 2000 گيان لەدەستدانى بە كۆرۆنا تۆمار كرد
ناس کورد-   ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بوە يەكەم وڵات لە جيهاندا كە لە تەنها يەك ڕۆژدا زياتر لە 2000 گيان لەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار بكات، ئەويش ڕۆژى هەينى 10ی نیسانی 2020، بوە. ، بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان، ڕۆژى هەينى لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا 2056 كەس بەهۆى ڤايرۆس كۆرۆناوە گيانيان لەدەستداوە، بەوەش كۆى گشتى تا ئەو ڕۆژە گەيشتوەتە 18600 گيان لەدەستدان و ئەمڕۆ شەممەش تائێستا 250 كەسى تر گيانيان لەدەستداوەو ژمارەكە گەيشوەتە 18850 گيان لەدەستدان. ، تائێستا بەتەنها ئەمريكا زياتر لە نيو مليۆن توشبوى ڤايرۆسەكەى تۆمار كردوە، ئەمەش لەكاتێكدايە كە زانياريەكان باس لەوەدەكەن، مانەوەى ئەمريكيەكان لەماڵەوە هۆكارێكى گرنگ بووە بۆ كەمبونەوەى ژمارەى توشبوان. ، بەرپرسانى ئەمريكى هۆشدارى دەدەن لەوەى كە ئەم هەفتەيە ژمارەكان خەمباركەر دەبن بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ژمارەى توشبوان و گيان لەدەستدان لە ولايەتى نيويۆرك كە ناوەندى ڤايرۆسەكەيە لەو وڵاتە ڕووى لە كەمبونەوە كردوە. ، لەئێستادا ئەمريكيەكان سەقاڵى ئامادەكارين بۆ ڕۆژى يەكشەممە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەهۆى ڕۆژى "هەستانەوە" كە گەورەترين جەژنى مەسيحيەكانە، لاى خۆشيەوە "ئەنتۆنى فوشى" گەورە شارەزاى بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيە گواستراوەكان لەو وڵاتە هۆشدارى دەدات لەوەى كە هێشتا زووە ڕێكارەكان كەمبكرێنەوە و دەڵێت "ئێستا كاتى وەستان نييە". ، تا ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە زياتر لە يەك مليۆن و 725 هەزار كەس لەجيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و نزيكەى 105 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، لەئێستادا ئەمريكا لەڕووى توشبوان و گيان لەدەستدانيشەوە زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە