ناس کورد-
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەبارەی ڕەمەزانی ئەمساڵ و لە سەردەمی کۆرۆنادا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر موسڵمان ترسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.
،
لە ڕونکردنەوەکەید سیستانی ئاماژەی بەوەکردووە: "رۆژووگرتن ئەرکێکی تاکە کەسییە، هەرکەسێک توانای ڕۆژووگرنتی هەبێت، رۆژوو بگرێت".
،
ئەوەش خستووەتەڕوو: "ئەگەر مانگی رەمەزان هاتوو و موسڵمان ترسا تووشی کۆرۆنا بێت، ئەگەر هەموو رێکارەکانی خۆپارێزیشی گرتبێتەبەر، بەڵام بترسێت لە توشبوون بە کۆرۆنا، ئەوا رۆژووگرتن ئەرک نییە لەسەری".
،
مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق باسی لەوەشکردووە: "بەڵام ئەگەر کەسێک هیچ مەترسیی لەسەر خۆی دروست نەکات، وەک مانەوە لە ماڵەوە و تێکەڵنەبوون لەگەڵ کەسانی دیکە و بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و دژەڤایرۆس، ئەوا پێویستە ڕۆژوو بگرێت".
،
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو هەفتەی ماوە بۆ دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان و لەو مانگەدا بەشێکی زۆر لە موسڵمانانی عێراق و هەرێم بەڕۆژوو دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە