گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم تەنها یەک حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

2020.04.11 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم تەنها یەک حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەک حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەویش ژنێکی تەمەن 65 ساڵ بووە لە شاری سلێمانی و نەخۆشی دریژخایەنی هەبووە و گیانی سپاردووە. ، لە راگەیەندراوی ژمارە 47ی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان وەزارتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: ،
  1. کەرەنتین
، ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (6850) هاووڵاتی بوون لە (33) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1222) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (741) لە هەولێر، (46) لە سلێمانی، (356) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، وە (5628) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (19) هاووڵاتی. ،
  1. پشکنین
، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (905) پشکنین ئەنجام دراوە، (418) هەولێر، (185) سلێمانی، (302) دهۆك. ، دەرەنجام (1) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- ،
  • پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (65) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانی یە، دوای هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
،
  1. ئاماری گشتی
، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (325) تووشبوو، لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (145) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە