گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسیاحەواڵە: ئامادەین موچەی فەرمانبەران بەشێوەی ئەلیکترۆنی دابەش بکەین پارێزگاری سلێمانی ڕازی بووە

2020.04.11 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسیاحەواڵە: ئامادەین موچەی فەرمانبەران بەشێوەی ئەلیکترۆنی دابەش بکەین  پارێزگاری سلێمانی ڕازی بووە
ناس کورد- کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە کە لقێکی سەر بە کۆمپانیای ئاسیاسێڵە ڕایگەیاند ئامادەنبۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بە شێوەی ئەلیکترۆنی، دەشڵێت، پارێزگاری سلێمانی ڕەزامەنی لەسەر ئەو پرسە پیشانداوە. ،   لە راگەیێندراوێکدا ئاسیاحەواڵە ڕایگەیاند: " پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکار‌هێنانی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی لە رێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاحەواڵە." ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەندەی ئاگادار بن وەزیری دارایی رەزامەندی نیشاندواوە و ئێستا لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ بڕیاردان و رەزامەندی دان لەسەر پرۆژەکە.     ،         دەقی راگەیێندراوەکەی ئاسیاحەواڵە ، ئاسیاحەواڵە دەبێتە چارەسەرێکی ئەلیکترۆنی بۆ پێدانی مووچە لە دۆخی نەخوازراوی ئێستای کوردستاندا تەکنۆلۆجیای "مۆبایل مۆنی" (خزمەتگوزاری دارایی لە رێگەی مۆبایلەوە) ئاسانترین ڕێگەیە بۆ پێدانی مووچە ، لە کاتێکدا کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە خوازیارە وڵاتەکەمان وهەموو جیهان قەیرانی کۆرۆنا تێپەڕێنێت، هاوکات ئامادەبوونی خۆی بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حکومەت نیشانداوە، کە خۆشبەختانە بەرێز پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکار‌هێنانی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی لە رێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاحەواڵە. وە هەروەها ئەوەندەی ئاگادارین بەرێز وەزیری داریی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رەزامەندی نیشاندواوە و ئێستا لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندایە بۆ بڕیاردان و ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەکە. ،
  • ئەمڕۆ لە جیهاندا کایەکان لە پێشکەوتنێکی دانەبڕاودان بە تایبەتی کەرتی دارایی.
،
  • یەکێك لە تازەترین تەکنەلۆجیاکانی سەردەم لە کەرتی دارییدا بریتییە لە جزدانی ئەلیکترۆنی مۆبایل بۆ ئەنجامدانی هەموو کارە داراییەکان.
،
  • گروپی کۆمپانیاکانی فاروق کە دەستپێشخەربووە بۆ گەشەپێدان و پێشکەشکردنی باشترین و تازەترین خزمەتگوزاری بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2014 دا هەڵسا بە دامەزراندنی کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی ئەلیکترۆنی.
،
  • لە ئێستادا ئاسیاحەواڵە زیاتر لە 1000 بنکەی هەیە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
،
  • لە ساڵی 2016 ــەوە کۆمپانیاکەمان پرۆپۆزەڵی پێشکەش کردووە بە وەزارتی داریی و وەزارتەکانی تری هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی پێدانی مووچە و پارەی خزمەتگوزارییەکان وەك پارەی کارەبا.
، ئاسیاحەواڵە چییە؟ ، کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری دارایی لە رێگەی مۆبایلەوە کە مۆڵەت پێدراوە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و هەرێم و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی. ، ئاسیاحەواڵە هەڵدەسێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە رێگەی مۆبایلەوە کە تازەترین و باوترین خزمەتگوزاری بانکی و دارییە لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهاندا. ، هەروەها هەڵدەسێت بە دابەشکردنی مووچە و هاوکاری دارایی و گواستنەوەی پارە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە هەرشوێنێك بێت لە سنووری عێراق و کوردستان، هەروەها بۆ پارەدانی خزمەتگوزاری وەك ئاو و کارەبا و باج وکڕینی هەمو کەلوپەل وپێویستییەك بە شێوەی ئۆنلاین. ، ئاسیاحەواڵە لە ئێستادا لەگەڵ کێ کاردەکات؟ ، ئاسیاحەواڵە باوەرپێکراوی رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە لە عێراق و کوردستان و گرێبەستی درێژخایەنی هەیە لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانیی "WFP"، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان "UNHCR"، UNICEF،FAO ، ICRC و رێکخراوی مانگی سوری عێراقی و دەیان رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کە زیاتر لە 250,000 سوودمەند هاوکاریی دارایی لە رێگەی ئاسیاحەواڵەوە وەردەگرن. هەروەها بانکەکانی باشووری ئیسلامی، بانکی TBI و بانکی NBI بەفەرمی مامەڵە لەگەڵ ئاسیاحەواڵە دەکەن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت. ،
  • ئاسیاحەواڵە مووچەی هەزاران کارمەندی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دابەشدەکات لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
،
  • گرێبەستی درێژخایەنی لەگەڵ پۆستەی عێراق هەیە بۆ دانی پارەی پۆستە لە رێگەی ئاسیاحەواڵەوە
،
  • گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بیمەی نیشتیمانیی عێراقی هەیە.
،
  • هەروەها گرێبەستی هەیە لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تکتی فرۆکە و شتومەك بە شێوەی ئۆنلاین.
، چۆن ئاسیاحەواڵە کاردەکات؟ و چۆن مووچەکەم وەردەگرم؟ ، هەر کارمەندێك دەتوانێت ئاپی ئاسیاحەواڵە "Asiahwala" لە ناو مۆبایلەکەی دابەزێنێت چ سیستەمی "ئەندرۆید" بێت یان "ئای ئۆ ئێس" و بێ بەرامبەر جزدانێکی ئەلیکترۆنی بکاتەوە. ، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە مۆبایلی زیرەکیان نیە، دەتوانن لە رێگەی (USSD) ــەوە کۆدی *212# لێبدەن وببنە خاوەنی جزدانی ئەلیکترۆنی خۆیان، وپاشان لەرێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە بە کورتەنامە دەنێردرێت بۆ فەرمانبەران زانیاری پێویستیان پێدەگات. بەم شێوەیە فەرمانبەران دەتوانن ببن بە خاوەنی جزدانی ئەلیکترۆنی خۆیان کە بە ژمارەی نهێنی پارێزراوە وتەنها کەسەکە خۆی دەتوانێت جزدانەکەی بەکاربهێنێت. ، ئاپی ئاسیاحەواڵە لەسەر سیم کارتی ئاسیاسێل کاردەکات، وە ئەو کارمەندەی سیم کارتی ئاسیاسێڵی نەبێت ئەوا دەتوانێت سیم کارتەکە بێبەرامبەر وەربگرێت. هەروەها کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە سیستمی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیکی "IVR" دەستەبەردەکات کە دەتوانێت رێنمایی تەواو بدات بە بەشداربوان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی جزدانەکانیان. ئەمە سەرەڕای خزمەتگوزاری راژەی بەشداربوان کە ژمارە 220 ــەو رۆژانە 24 کاتژمێر وەڵامی پرسیار و داواکاری بەشداربوان دەداتەوە. ، کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە هەڵدەسێت بە وەرگرتنی پارەی موچەکان و دابەشکردنی بەسەر موچەخۆراندا لە رێگەی جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاحەواڵەوە. موچەخۆرەکان لە رێگەی کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێن لە بڕی موچەی وەرگیراو، وە دەتوانن باڵانسی خۆیان بزانن لە رێگەی ئاپی ئاسیاحەواڵەوە. ئاسیاحەواڵە لە هەموو گەڕەکێکی شاردا بنکەی خۆی دەبێت، وە هاوکات پارە و دراو بەشێوەیەکی زانستی پاکژدەکاتەوە لە میکرۆب وڤایرۆس. وە کارمەند دەتوانێت سودمەندبێت لە هەموو خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاحەواڵە بۆ نمونە؛ دەتوانێت پێداوستییەکانی رۆژانەی لە شتومەك بکڕێت، پارە بنێرێت بۆ کەسێکی تر، کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت بکڕێت، وە دەتوانێت هەر بڕێکیشی بوێت لە پارەکانی رایبکێشێت لە بنکەکانی ئاسیاحەواڵە لە شاری سلێمانی کە بە پێی پێویست بنکە دەستەبەردەبێت تا بتوانێت لە نزیك ماڵەکەی خۆی ئەو بڕە پارەیەی دەیەوێت رایبکێشێت. ، ئایا موچەکەم لە جزدانی ئاسیاحەواڵەدا پارێزراوە؟ ، جزدانی ئەلیکترۆنی ئاسیاحەواڵە بە بەرزترین سیستەمی پارێزگاری ئەلیکترۆنی پارێزراوە بە پێی ستاندەر داراییە جیهانییەکان. وە جزدانی ئاسیاحەواڵە وەك هەژماری بانکی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بە پێی یاسای سیستمی  پارەدانی ئەلیکترۆنی ژمارە (٣) ی ساڵی 2014. هەروەها کۆمپانیای ئاسیاحەواڵە وسیستمی دارایی ئاسیاحەواڵە لەژێر چاودێری راستەوخۆی بانکی ناوەندی عێراق دایە وەك هەموو بانکەکان، سەرەڕای  سەرپەرشتی کردنی لەلایەن و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان. ، بەیاننامەی رۆژنامەوانی لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاحەواڵەوە ، بۆ زانیاری زیاتر: 07701180981 [email protected]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە