گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا 5 ڕۆژ هاوڵاتى دەتوانێت فۆڕم پڕ بكاتەوە

پڕێك پارە بۆ خێزانە هەژارەكانى عێراق دابين كرا

2020.04.11 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
پڕێك پارە بۆ خێزانە هەژارەكانى عێراق دابين كرا
ناس کورد-    ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانیى لە عێراق، بڕێك پارەى وەك پشتگيرى حكومەت بۆ هاوڵاتيانى كەمدەرامەت دابين كرد، ئەوەش بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و وەستانى كارو پيشەى ڕۆژانە. ، ليژنەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لە چوارچێوەى جێبەجێكردنى بڕيارى ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانیى كە لە دانيشتنى ليژنەكە لە ڕۆژى 7ى ئەم مانگە بەسەرۆكايەتى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆكوەزيران بڕيارەكە درا، مينحەيەكى مانگانەى كاتى بۆ ئەو خێزانانە دابين كراوە كە بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆوە زيانيان پێگەيشتوە. ، ڕونيشكراوەتەوە، ئەو هاوڵاتيانەى مينحەكە دەيانگرێتەوە لە ڕێگەى لينكێكەوە زانياريەكانيان پڕ دەكەنەوە كە لە ڕۆژى شەممەوە بەردەست دەبێت تا كاتژمێر 12ى نيوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە، ئەوەش لەڕێگەى ڕێگایەکی ئاسانەوە كە بۆ هەموان دەستەبەرە لەڕێگەى مۆبايل و كۆمپيوتەرەوە فۆڕمەكە پڕ دەكرێتەوە. ، بەپێى ڕاگەیەندراوەکە هاوڵاتى پێويستى بە پڕكردنەوەى ئەم زانياريانە دەبێت و باس لەوەكراوە، پڕكردنەوە يەكجار دەبێت ئەويش لەڕێگەى ژمارەى تايبەتى مۆبايلى سەرۆك خێزان بەپێى فۆڕمى خۆراك و تەنها لە ناو خاكى عێراقەوە دەتوانرێت داواكارى پێشكەش بكرێت. ، ڕونيشكراوەتەوە، ئامادەكردنى بەڵگەنامەى كەسى سەلمێنەرى سەرۆكى خێزان و سەرجەم ئەنجامدانى خێزان و كاتى خۆراك  پێش ئەوەى دەست بە پێشكەشكردنى داواكارى بكەيت، هەروەها دڵنيا بەرەوە لەوەى كە زانياريەكان بە دروستى پڕكراونەتەوەو دور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانى هەر زانياريەكى نا دروست ياخود زانيارى كەسێكى تر يان شاردنەوەى هەر زانياريەكى داواكراو، چونكە ئەوە داواكار ڕوبەڕوى لێپرسينەوەى ياسايى و سزا دەكاتەوە. ، ئەوەش هاتوە، ماڵپەڕەكە سەرجەم زنياريەكان تۆمار دەكات بۆ ئەوەى دواتر وردەكارى بۆ بكرێت لەلايەن لايەنە تايبەتمەندەكانى حكومەتەوە بۆ ئەوەى ئەوانەى شايستەن ديارى بكرێن و مينحەكەيان بۆ بنێردرێت، پێويستە هيچ ئەندامێكى خێزانەكە موچەى حكومى نەبێت بۆ نمونە فەرمانبەر يان خانەنشين نەبێت و تۆڕى چاودێرى كۆمەڵايەتى نەيگرتبێتەوە، ياخود هيچ موچە و داهاتێكى ترى لە حكومەتەوە نەبێت. ، رونيشكراوەتەوە، پێشكەشكردنى داواكارى واتاى ئەوەيە پێشكەشكار بەڵێنى داوە و ڕەزامەند بووە بەو مەرجانە، لەكۆتايى پێشكەشكردنەكەشدا ژمارەيەكى ديارى كراو بە داواكاريەكە دەدرێت كە پێويستە ژمارەكە بپارێزيت و پێش كۆتايى مانگى چوار پەيوەندى بەوانەوە دەكرێت كە شايستەن، ئەوەش دواى وردەكارى بۆ ئەوەى مينحەكەيان بۆ بنێردرێت. ، ليژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نيشتمانیى تەئكيديشى كردوەتەوە، دواى پڕكردنەوە و دەركەوتنى ژمارەكە واتاى ئەوەيە هەموو شتێكت تەواو كردوە پێويست ناكات هيچ شتێكى تر بكەيت، ئەگەر هەر بەڵگەنامە و زانياريەكى تر پێويست بێت ئەوا لە ڕێگەى ژمارە تەلەفۆنەكەيەوە پەيوەندى بە داواكارەوە دەكرێت. ، ليژنەكە ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە، ئەو مينحەيە بۆ ئەو خێزانانەيە كە بە بارودۆخێكى مادى سەختدا تێدەپەڕن بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە و قەدەغەكردنى هاتوچۆوە كارى ڕۆژنەيان لەدەستداوە، ئەو چينانە ناگرێتەوە كە سەرچاوەيەكى داهاتيان لە حكومەتەوە هەيە ياخود بارى داراييان باشە. ، پێگەى پڕكردنەوەى فۆڕم: minha.iq

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە