گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕادەستکردنەوەی مستەفای سەلیمی بە ئێران ڕونکردنەوە دەدات

2020.04.11 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕادەستکردنەوەی مستەفای سەلیمی بە ئێران ڕونکردنەوە دەدات
ناس کورد- ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕادەستکردنەوەی مستەفای سەلیمی بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە ئەو کارەیان کردبێت. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: "بەداخەوە شەوی 10ی نیسانی ی نیسانی 2020، كەسێك بەناوی ( عەلی جەوانمەردی ) هەوڵیداوە دەستدرێژی بكاتەسەر ناوبانگی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و تۆمەتێكی ناڕەوا بۆ هێزەكانمان لەسنوری پێنجوێن دروست بكات". ، ئاماژە بەوەشكراوە، بۆ بەرچاو ڕوونی خەڵكی كوردستان ڕای دەگەیەنین كە : ، 1- بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەڕۆژی 14/3/2020 قەدەغەی هاتاوچۆ دەستیپێكردوە و تائێستابەردەوامە و هێزەكانی ئاسایش بەوبڕیارەوە پابەندبوون، لەم ماوەیەدا لەسنوری پێنجوێن و ناوچەی گەرمك هیچ ئەركێكیان بۆ دەستگیركردن پێ نەسپێردراوە . ، 2- هیچ داتایەك بەناوی ( مستەفا سەلیمی ) لەناو تۆماری بەردەست ئاسایشی سلێمانی و نشینگە و دەروازە سنوریەكان بەردەست نییەو ئێمە هیچ كەسێك بەوناوە ناناسین . ، 3- بەڕێَز ( ئیسماعیل ڕەحمانی ) بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەسلێمانی ئەمڕۆ 11/4/2020 لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند هیچ زانیاریەكمان نییە كە پێشتر مستەفا سەلیمی هاتبێتە باشوری كوردستان و هیچ بەڵگەیەك نیە لێرەوە ڕادەستی ئێران كرابێتەوە . ، 4- ( عەلی جوانمەردی ) كە هەواڵی ( مستەفا سەلیمی ) بەقاچاخ بۆهەرێم و ڕادەستكردنی بە ئێران بڵاو كردۆتەوە، دەیەوێت ناوی ئاسایش بزڕێنێت , چونكە بەهۆی لادانی لەپێوەرەكانی ڕۆژ نامەگەری و پێشێلكردنی ڕاستگۆی و بێلایەنی لەبەشی ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا دەركرا، بەرداوام و هەمیشە هەوڵیداوە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان بەلاڕێدا بەرێت، وەدەزگا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمیان لەبەرچاو بخات . ، 5- لێرەوە ڕایدەگەیەنین كەهەواڵەكەی ( عەلی جوانمەردی ) لەسەر ( مستەفا سەلیمی ) و ئاسایشی پێنجوێن بەتەواوی ناڕاستە و بەهەموو شێوەیەك ڕەدی دەكەینەوە . ، 6- لەم كاتەدا كەهێزەكانمان بەو پەڕی دڵسۆزی، دور لەماڵ و منداڵ و ئاسودەیی ناو خێزانەكان لەسەر جادە و سنورەكان سەرقاڵی جێبەجێكردنی ئەركن و تەندروستی و سەروماڵی خەڵكی كوردستان دەپارێزن، تێوەگلانی ( جوانمەردی ) لە دروستكردنی هەواڵێ‌ بێ بنەما لە دژی ئەم تێكۆشەرانەی ئاسایش، ئیدانە دەكەین وە بەمافی خۆمانی دەزانیین سكالای یاسای لەسەر تۆمار بكەین  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە