گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا حەوت ملیۆن و 500 هەزار كار و پیشەی لە ئێران پەکخستووە

2020.04.11 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا حەوت ملیۆن و 500 هەزار كار و پیشەی لە ئێران پەکخستووە
ناس کورد- وتەبێژی حکومەتى ئێران ئاشكرایکرد، بەهۆی قەیرانەكانی كۆرۆناوە ،كار و پیشەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی وڵاتەكەیان كە فەرمیی و نافەرمیین زیانیان بەركەوتووە و هەندێكیان بەتەواوەتی كارەكانیان ڕاگیراوە، ئەوانی تریش سەرچاوەی پارە پەیداكردنیان لاوازبووە و بێكاربوون. . لە ڕاگەیەنراوێكیدا كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی حکومەتى ئێران ڕایگەیاندووە، قەیرانی كۆرۆنا ڕاستەوخۆ لەسەر سێ ملیۆن و 300 هەزار هاوڵاتی كە كاروباری فەرمییان بووە كاریگەری و زیانی هەبووە. . ڕوونیشیكردووەتەوە، چوار ملیۆن هاوڵاتی تر كە پیشەی ناڕەسمییان هەبووە بەهۆی قەیرانەكانی كۆرۆناوە زیانیان بەركەوتووە ئەوانەش پیشەكەیان بەتەواوەتی پەكیكەوتووە یاخود سەرچاوەی پەیداكردنی خەرجیان لاواز بووە. . بەڵام ڕەبیعی ئاماژەی بۆ ژمارەی بێكارەكانی وڵاتەكەی نەكردووە، تەنها ئەوانە نەبێت بەهۆی كۆرۆناوە كارەكەیان پەكیكەوتووە. .

ئەوەشی خستووەتەڕو، بەهۆی قەیرانەكانی كۆرۆناوە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كارگە و وەرشەی دەستی فەرمیی و نافەرمی پەكیان كەوتووە و كارەكانیان ڕاگرتووە.

. چەند ڕۆژێک پێشئێستا، مانگی سووری ئێرانیی هاریكاریكردنی نزیكەی دوو میلۆن هاوڵاتی بێكاری ئێرانی بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیاند، ناوەندی توێژینەوەی سەر بە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش هۆشداری لەسەرهەڵدانی دیاردە خراپەكان بەهۆی كۆرۆناوە گەیاندە حكومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە