گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوەى دا لەبارەى ڕادەستیکردنەوەى زیندانییەکی کورد بە ئێران

2020.04.11 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوەى دا لەبارەى  ڕادەستیکردنەوەى زیندانییەکی کورد  بە ئێران
ناس کورد- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕایگەیاند، لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە. . جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم دەڵێت، "حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نییە و ئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە." . ئاماژەى بەوەشکرد، "بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە." .   دواى چەند ڕۆژێک لە ڕادەستکردنەوەى بە دەسەڵاتداران ئێران لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە، مستەفا سەلیمى، زیندانى کورد لە ئێران لەسێدارەدرا. . ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو کە بایەخ بە هەواڵەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەدات بڵاویکردەوە، سەلیمى بەرەبەیانى ئەمرۆ لە زیندانى ناوەندى سەقز لە سێدارەدراوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان هوشداریان بە بنەماڵەی مستەفا سەلیمی داوە کە نابێت لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن و پێیان ڕاگەیاندوون کە مافی بەڕێوەبردنی سەرەخۆشییان نییە. . سەلیمى کە خەڵکى شارى سەقزە لەناو ئەو زیندانیانەدا کە بوو کە بەمدواییە لە زیندانى سەقز هەڵهاتن و توانى خۆى بگەیەنێتە هەرێمى کوردستان. . بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ناس کورد لە کەسێکی نزیکی مستەفا سەلیمی دەستیکەوتووە، سەلیمی لەدوای هەڵاتنی توانیبووی خۆی بگەیەنێتە سنووری سەیرانبەند کە سەر بە شاری بانەیە، پاش ئەوەی خۆی دەگەیەنێتە ئەو سنوورە لە لایەن هێزێکی ئاسایشی هەرێم دەستبەسەردەکرێت و ڕادەستی ئاسایشی پێنجوێن دەکرێ. . ئەو کەسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژى هەینی 3ی نیسان سەلیمی ڕادەستی سنووری سیرانبەند کراوەتەوە و لەوێش لە رێگەی ئاسایشی گەرمەک دەست و پێیان بەستووە و و ڕادەستی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووەتەوە. . باسی لەوەشکرد، مستەفا دەیان جار داوای کردووە کە نەیگەڕێننەوە یان تەنیا ڕێگەی بدەن کە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت، بەڵام لە کۆتاییدا ڕادەستیان کردووەتەوە. . سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، دوێنێ هەینی، پەیوەندییان کردووە بە کەسوکاری مستەفا سەلیمی بۆ ئەوەی پێش لە سێدارەدانى چاویان پێ بکەوێت. . وتیشی، تائێستا نازانن بەرپرسانی سنوری پێنجوێن کارەکەیان بە سەربەخۆ کردووە، یاخود سەرکردایەتیی یەکێتی ئاگاداری کارەکە بوون. . مستەفا سەلیمی خەڵکی گوندی ئیلوو لە ناوچەی تیلەکۆ سەر بە شاری سەقز، ماوەی چەند ساڵێکە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی دەستگیرکراوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە. ماوەی چەند ساڵێک پیشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە دوایی جیابوونەی لەو حیزبە گەراوەتەوە شاری سەقز، ماوەى 17 ساڵ لە بەندیخانەی سەقز و سنە دەستبەسەر بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە