ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى ئیسپانیا ئاشکرایکرد، لە 19 ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ کەمترین کەس لەدوای توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ژمارەى مردووانى کۆرۆنا بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ڕووى لەکەمبونەوە کردووە، دوای تۆمارکردنى 510 حاڵەتى مردن لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، ئەوەش کەمترین ژمارەیە لە 23 ى ئازارەوە تا ئێستا.
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆى گشتى ژمارەى مردووان بۆ 16 هەزار و 353 کەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەى توشبووانیش گەیشتووەتە 161 هەزار و 852 کەس.
.
ئیسپانیا لە ناوەڕاستى ئازارى ڕابردووەوە ڕێوشوێنى توندى خۆپارێزى گرتووەتەبەر بەراورد بە وڵاتانى دیکەى ئەوروپا ڕێوشوێنەکان تا 25ی نيسان درێژکراوەتەوە.
.
پۆلیسى ئەو وڵاتە هەزار و 500 کەسى دەستگیرکردوەوە بەهۆى پابەندبوونیان بە ڕێوشوێنەکانەوە و لەسەرتاسەرى ئەو وڵاتە ڕێگە بە 46 ملیۆن و 600 هەزار کەس نادرێت لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە