گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو كارە ئاكامى كۆنترۆڵنەكراوی دەبێت

تاران هۆشداری دەدات لەبارەى تیرۆرکردنى سەرکردەکانى حەشد: دەبێت واشنتن هەزار جار بیربکاتەوە

2020.04.11 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
تاران هۆشداری دەدات لەبارەى  تیرۆرکردنى  سەرکردەکانى حەشد: دەبێت واشنتن هەزار جار بیربکاتەوە
ناس کورد- باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق و شارەزا لە كاروبارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێش ئەوەی ئەمریكا هەر هێرشێك بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە عێراقدا ئەنجامبدات، دەبێت هەزار جار بیر بكاتەوە چونكە ئاكامێكی خراپی دەبێت. . سەباح زەنگەنە، باڵیۆزی پێشوتر و پسپۆڕی ئێرانی لە كاروبارەكانی عێراق هۆشداری ئەوەیداوەتە ئەمریكا هەر هێرشیكی سەربازی لە عێراقدا لەدژی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بەئێران ئەنجامبدات ئەوا ئاكامی خراپی لێدەكەوێتەوە. . زەنگەنە لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، "لەسەر ئەمریكا پێویستە هەزار جار بیربكاتەوە لە ئاكامەكانی هەر كردەوەیەكی سەربازی لەعێراقدا و گرتنەبەری ئەو ڕێگایانە لەدژی هێزە بەرخۆدانكارەكانی عێراقی یاخود كوشتنی سەركردەكەیان توشی كاردانەوەی كۆنترۆڵ نەكراو دەبنەوە". . ئەو هۆشدارییە لەکاتێکدایە، مانگى ڕابردوو چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندنى ئەمریکى بڵاویانکردەوە، ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر گروپەچەکدارەکانى سەر بە ئێران لە عێراق. . سەباح زەنگەنە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەرگای كڵۆمدراوی سیاسی كراوەتەوە دوای ئەوەی سەرۆككۆماری عێراق هەستا بە ڕاسپاردنی مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدییەوە و دید و بۆچونی سەركردە سیاسیەكانی عێراقیش ئاماژەن بۆ بوونی ڕێكکەوتنێك لەبارەی كاندید كردنی كازمییەوە. . باسی لەوەشكردووە، "ئەمریكا فشاری خستە سەر هەموو لایەنە سیاسیەكان بەكوردیشەوە بۆ ئەوەی زورفی قەبوڵبكەن، بەڵام ناوبراو ڕەگەزنامەی ئەمریكی هەیە و دەمێكە لە ئەمریكا ژیاوە و وەبەرهێنانی كردووە لەوێ و لەگەڵ پۆڵبرێمەری حاكمی سەربازی عێراقیشدا كاری كردووە لەدوای ڕوخانی سەدام". . زەنگەنە جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەمریكا دەیەوێت عێراق مانەوەی سەربازییەكەی لەو وڵاتەدا قەبوڵ بكات و هاریكاریی نێوان عێراق و ئێرانی پێخۆش نیە و لەئەگەری بوونی زورفی دا بەسەرۆكوەزیران ئەوەی بۆ بەدیدەهات. . لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا، ئەو پسپۆڕە ئێرانییە وتویەتی، كشانەوەی بەرەو بنكەی هەریر و عەین ئەسەد گروپە چەکدارەکانى توڕە كردووە، چونكە پێویستە لەسەر ئەمریكا هەموو هێزەكانی بكشێنیتەوە بەپێی بڕیارەكەی پەڕلەمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە