گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێک لە توشبووانەى کۆرۆنا کە لە هەولێر چاکبووەتەوە نەخۆشی شێرپەنجەى هەبووە

2020.04.11 - 14:34
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێک لە توشبووانەى کۆرۆنا کە لە هەولێر چاکبووەتەوە نەخۆشی شێرپەنجەى هەبووە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، یەکێک لەو 11 توشبووەى نەخۆشی کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە ئافرەتێکی تەمەنی 49 ساڵە و پێشتر توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بووە. . ئەمڕۆ شەممە، 11ی نیسانی 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، "ئەو توشبووە له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 30 ڕۆژ له‌ ژێرچاودیری پزیشكیدابوو و چارەسەری وەرگرتووە، دواتر به‌ ته‌واوه‌تی له‌م ڤایرۆسه‌ چاكبووەته‌وه‌ و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیربووەته‌وه‌." . دەشڵێت، "ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه‌وا تیمی پزیشكی چاره‌سه‌ر كار به‌و په‌ڕی لێهاتووانه‌ و شاره‌زایه‌تی ته‌واو به‌ پشت به‌ستن به‌ پڕۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌وا له‌ ته‌واوی جیهان په‌یڕو ده‌كرێت كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی تووشبوان." . بەپێی دواین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، تائێستا 320 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، 147 کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیشی بەهۆیەوە مردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە