گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی ئەمریکا دەمامکی پێویستی نییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا؟

2020.04.11 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچی ئەمریکا دەمامکی پێویستی نییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا؟
ناس کورد- گۆڤاری ئەتڵانتیکی ئەمریکی ڕایگەیاند، هۆکاری کەمی دەمامک لە ئەمریکا ئەوەیە کە "بڕی کۆگاکراوی کەلوپەلی تەندروستی تەنها بەشی تەقینەوەی تێدابووە نەک بڵاوبوونەوەی پەتا." . گۆڤارەکە لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى پەتاکەوە، کۆگای فیدڕاڵی ئەمریکا تەنها 12 ملیۆن دەمامکی جۆری N95 تێدابووە کە دەبوو ژمارەکە 3.5 ملیار دانە بێت وەک پێشتر شارەزایان خەمڵاندنیان بۆ کردووە. . چارڵز جۆنسن، سەرۆکى دەزگای نێودەوڵەتی بۆ کەلوپەلە خۆپارێزییەکان بە گۆڤارەکەى وتووە، "نەیانزانیوە کە پێویستە ئەو بڕە زۆرەی دەمامکی N95 کۆگا بکەن لەدوای دەرهێنانی بڕێکی زۆر لە ساڵی 2009دا." . ساڵی 2009، نزیکەى 85 ملیۆن دەمامک بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە ئەمریکا دەرهێنرا، دواتر هەنگاوەکە بە سەرکەوتوو ناوبرا. . لە ساڵانی 2005 بۆ 2007، بە پشتگیری کۆنگرێس، بەرپرسانی تەندروستی ملیۆنان دەمامکی N95 و کەلوپەلی خۆپارێزییان ئامادەکردبوو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئەنفلۆنزا، بەڵام دوای ئەوە بودجەى تایبەت بە کڕینی کەلوپەلی خۆپارێزی نەماوە. . بۆیە بەرپرسان کەمتر نیگەرانی بڵاوبوونەوە پەتا بوون، ژمارەیەکی کەم لە کەلوپەلی تەندروستی و خۆپارێزی کۆگا کرابوون. . دەمامک بە یەکێک لە ڕێنمایی وڕێکارە خۆپارێزییەکان دەژمێردرێن لەدژی پەتای کۆرۆنا، بەڵام ناکۆکی و ڕای جیاواز لە هەیە لەنێوان زانایان و خەڵکی بە گشتیی. . ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی و پەتاکان لە ئەمریکا ئامۆژگاری سەرجەم ئەمریکییەکان دەکات کە دەمامک بەکاربهێننن لە شوێنە گشتییەکاندا. . بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت کە خەڵکی ئاسایی پێویست ناکات دەمامک بەکاربهێنن چونکە نایانپارێزێت لە توشبوونیان بە پەتاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە