ناس کورد-
دوای دوو ڕۆژ لە دابەزینی ئاستی مردووان بەهۆی كۆرۆناوە لەئەمریكا، ڕێژەی مردن لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە و دوو هەزاری تێپەڕاندووە.
.
زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی ڕۆژی هەینی، مردنی زیاتر لە 2 هەزار و 100 كەسی بەهۆی كۆرۆناوە ڕاگەیاند ئەوەش لەماوەی 24 كاتژمێردا.
.
كۆی گشتی مردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتووەتە 18 هەزار و 586 حاڵەت، بەوەش لەئیتاڵیا نزیكبووەتەوە كە حاڵەتی مردن تێیدا گەیشتووەتە 18 هەزار و 849 كەس كە بەمدواییانەش حاڵەتی مردن پاشەكشەی كردووە لەو وڵاتەدا.
.
ئامارەكانی ئەو زانكۆیە كە سەرچاوەیەكی سەرەكییە لەبارەی قوربانیەكانی كۆرۆناوە دوای ئەوە هات پەتاكە ڕۆژی پێنج شەممە هەزار و 783 كەسی كردە قوربانیی واتا 190 حاڵەتی مردن كەمتر لە ڕۆژێك پێش ئەوە.
.
بەڵام بەپێی ئەو ئامارانە ئەمە دوو ڕۆژە لەسەریەک، ئەمریكا ژمارەیەكی زۆری مردن تۆمار دەكات كە زیاترە لە دوو هەزار حاڵەت كە لەسەرەتای دەركەوتنی پەتاكەوە لەو وڵاتەدا نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە.
.
ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنج شەممە تڕەمپ ڕایگەیاند، ئەمریكیەكان چەند هەنگاوێك بۆ سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە چونەتە پێشەوە.