گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسەكە بە دووری چوار مەتر بڵاودەبێتەوە

توێژینەوەیەکى نوێ ماوەى دوورى خۆپارێزى لە کۆرۆنا هەڵدەوەشێنیتەوە

2020.04.11 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکى نوێ ماوەى دوورى خۆپارێزى لە کۆرۆنا هەڵدەوەشێنیتەوە
ناس کورد-   چەند مانگێكە ڕێنمایی پزیشكی ئەوە دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ نزیكەی دوو مەتر لێكەوە دووربن بۆ خۆپاراستنیان لە کۆرۆنا، بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوەی چینی ئەو دووریە هەڵوەشاوەتەوە و دوو هێندە پێویستە چونكە ڤایرۆسەكە بەهەوای شوێنەكەدا بڵاو دەبێتەوە.  . بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەنمونەی هەوای ئەو نەخۆشخانانەوە وەرگیراوە نەخۆشی كۆرۆنایان تێدابووە، دەركەوتووە ڤایرۆسەكە لەدووری 4 مەتریشەوە بۆ یەكتر دەگوازرێتەوە، ئەوە دوو هێندەى ئەو ڕووبەرەیە كە پێشتر لەڕێنمایە تەندروستیەكاندا ئاماژەی بۆ كراوە.  . توێژینەوە نوێیەكە كە چەند توێژەرێكی چینی ئامادەیان كردووە، پوختەكەی ئەوەیە ، یاسای دووركەوتنەوەی دوو مەتر لەیەكتر لەشوێنە گشتیەكاندا هەڵوەشاوەتەوە كە پێشتر خەڵكی لەگەڵیدا ڕاهاتووە.  . توێژینەوەكە كە پوختەكەی لەگۆڤاری (دەركەوتنی نەخۆشیە گوازراوەكان)ی ئەمریكیی بڵاو كراوەتەوە، نمونەی هەواكەی لە هۆڵێكی نەخۆشخانەی هۆشینشانی ووهانی چینی وەرگیراوە، لەسەر ئاستی زەوی چڕكراوەتەوە كە بەهۆی هێزی ڕاكێشانی هەواوە ڤایرۆسەكە بەشوێنەكەدا بڵاو دەبێتەوە، لەوانە گەردیلەیەكی زۆری ڤایرۆسەكە بەسەر تەنە ڕەقەكانەوە دەنیشێتەوە وەكو كۆمپیوتەر و سەتڵی ڕیسایكلین و دەسكی دەرگا و دواتریش بەهۆی دەستلێدانەوە بەهەوای شوێنەكەدا دەگوازرێتەوە.  . توێژەران ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، سەرباری ئەوانە، نیوەی نمونەی توێژینەوەكە لە پیڵاوی ئەو تیمە پزیشكیانە وەرگیراوە كە لەناو هۆڵەكان و ناوەندەكانی چاودێری وردان هەموویان ئاماژەی ئەرێنیان باشیان پیشانداوە.  . بەڵام ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كاتێك توشبووەكە دەكوكێت یاخود دەپژمێت گەردیلەكانی ڤایرۆسەكە بۆ دووری 4 مەتر بڵاو دەكاتەوە.  . توێژەران ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، چەند ئاكامێكی ئەرێنیش لەتوێژینەوەكەیاندا بەدەستهاتووە، بەتایبەتی ئەگەر هەر نەخۆشخانەیەك كارمەندەكانی توش نەبووبن ئەوا ئامادەكاری باش كراوە بۆ ڕێگری كردن لەبڵاوبونەوەی پەتاكە بەشێوەیەكی كاریگەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە