گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بەدواى فەرماندەى حزبوڵادا دەگەڕێت لە عێراق: 10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک کە زانیارى لەبارەوە بدات

2020.04.11 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بەدواى فەرماندەى حزبوڵادا دەگەڕێت لە عێراق:  10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک کە زانیارى لەبارەوە بدات
ناس كورد- ئەمریکا خەڵاتێکى بەبڕى 10 ملیۆن دۆلار تەرخانکرد بۆ هەر کەسێک کە زانیارى پێبدات لەبارەى محەمەد کەوسەرانى یەکێک لە گەورە فەرماندە سەربازییەکانى حزبوڵا لە عێراق، کە یاریدەدەرى قاسم سلێمانى بووە. . وەزارەتى درەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "کەوسەرانى بەرپرسیارێنى بەشێک لە هەماهەنگییە سیاسییەکانى گروپە نیمچە سەربازییەکانى هاوپەیمانى ئێرانە، کە پێشتر لەلایەن قاسم سولەیمانییەوە هەماهەنگییەکە رێکدەخرا. . ئاماژەى بەوەشکردووە، کەوسەرانى لەو رێگەیەوە ئاسانکارى کردووە بۆ جموجۆڵى گروپە چەکدارەکان کە لەدەرەوەى کۆنتڕۆڵى حکومەتى عێراق کاردەکەن و بەشێوەیەکى توند خۆپیشاندانەکانیان سەرکوتکردووە و هێرشیان کردووەتە سەر نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانى بیانى. . زیاتر بخوێنەرەوە...وەک جێگرەوەى سولەیمانى.. فەرماندەیەکی حزبوڵا گروپە شیعییەکانی عێراق بەڕێوەدەبات
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا باسى لەوەشکردووە، تەرخانکردنى ئەو بڕە پارەیە لەبەرانبەر پێدانى زانیارى لەسەر چالاکییەکانى کەوسەرانى و تۆڕەکانى یاریدەدەرەکانى لە چوارچێوەى هەوڵەکاندایە بۆ پەکخستنى سەرچاوەى دارایی حزبوڵا کە بارەگاکەى لە لوبنانە. . ئەمریکا ساڵى 2013 کەوسەرانى بە "تیرۆریستێکى جیهانى" ناوبردبوو، تۆمەتبارى کردبوو بە پارەدارکردنى گروپە چەکدارەکان لە عێراق و یارمەتیدانیان بۆ گواستنەوەى چەکدارە عێراقییەکان بۆ سوریا و یارمەتیدانى بەشار ئەسەد لەدژى گروپەکانى ئۆپۆزسیۆن. واشنطن تطارد كوثراني في العراق: 10 ملايين دولار مقابل معلومات عن نشاطاته! واشنطن تطارد كوثراني في العراق: 10 ملايين دولار مقابل معلومات عن نشاطاته! دواى ماوەیەکى کەم لە کوژرانى قاسم سولەیمانى لە هێرشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئەمریکا لە عێراق، گروپى حزبوڵاى لوبنانى کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانى دەکرێت، کۆبوونەوەى بەپەلەى لەگەڵ سەرکردەى گروپە چەکدارە عێراقییەکان کردووە، بۆ یەکخستنى ڕیزەکانیان و پڕکردنەوەى بۆشایی گەورەى کوژرانى ڕێبەرەکەیان. . بەپێی ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز کە ١٢ى شوباتى ئەمساڵ بڵاویکردەوە، شێخ محەمەد کەوسەرانى، نوێنەرى حزبوڵا لە عێراق کە لەگەڵ سولەیمانى کاریکردووە بۆ ساڵانێکى زۆر، کۆبوونەوەکانى ڕێکخستووە و بانگهێشتى گروپە چەکدارە عێراقییەکانى کردووە و لە ئێستادا ئاڕاستەیان دەکات. . بەوتەى چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار “کەوسەرانى شوێنى سولەیمانى گرتووەتەوە، هاوشێوەى سولەیمانى لەیەکێک لە کۆبوونەوەکاندا گروپە چەکدارەکانى ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەبن بۆ پلانێکى یەکگرتوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خۆپیشاندانەکان دژى حکومەت و هێزە نیمچە سەربازییەکان”. . کەوسەرانى کێیە؟ بەپێی دوو سەرچاوەی عێراق و فەرماندەیەکی شیعی عێراقی باڵادەست، لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە، بەشێوەیەک تەماشای کەوسەرانی دەکرێت کە کەسایەتییەکی گونجاوە بۆ ئاڕاستەکردنی گروپە چەکدارییەکانی عێراق تا ئەو کاتەى جێگرەوەیەکی ئێرانی هەمیشەیی دادەنرێت، هەرچەندە ناگات بەو هەژمون و کەسایەتییەى سلێمانی هەیبوو. . فەرماندەیەکی شیعی وتی، “کەوسەرانی پەیوەندی لەگەڵ گروپە چەکدارییەکان هەیە، ئەو لە نەجەف لەدایکبووە و دەیان ساڵە لە عێراق دەژی و بە زاراوەى عێراقیش قسە دەکات”. . وتیشی، “سولەیمانی متمانەى پێبووە و هەمشیە پشتی پێبەستووە و لە کاتی قەیران و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا پەیوەندی پێوە کردووە”. . یەکێکی تر لە سەرچاوە عێراقییەکانی نزیک لە گروپە چەکدارەکان وتی کە کەوسەرانی چاوی بە موقتەدا سەدر کەوتووە و کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە. . ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوەشکرد کە کەوسەرانی ڕوبەڕوی چەندین ئاڵنگاری مەترسیدار دەبێتەوە کە لەوانەیە نەتوانێت زاڵ بێت بەسەریاندا بۆئەوەى ئاست و پێگەى بگات بەو دوو فەرماندەى لە هێرشەکەى ئەمریکادا کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە