گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژەران شەش ڤایرۆسی دیكەیان لەلاشەی شەمشەكوێرەدا دۆزییەوە کە دەچنەوە سەر کۆرۆنا

2020.04.10 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
توێژەران شەش ڤایرۆسی دیكەیان لەلاشەی شەمشەكوێرەدا دۆزییەوە کە دەچنەوە سەر کۆرۆنا
ناس کورد-   بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕێكی تایبەت بەهەواڵە زانستیەكان، ژمارەیەك لەتوێژەران لەڕێگەی وەرگرتنی چەند شەمشەكوێرەیەكەوە وەكو نمونە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەیەك، بۆیان دەركەوتووە ئەو شەمشەكوێرانە كە 11 جۆری جیاوازبوون هەڵگری (6) ڤایرۆسی دیكەن كە دەچنەوە سەر خێزانی كۆرۆنا. ، بەپێی ماڵپەڕی (لایف ساینس)ی زانستی ، توێژەران توانیویانە چەند ڤایرۆسێكی نوێ لەلاشەی شەمشەكوێرەدا بدۆزنەوە كاتێك چەند نمونەیەکیان بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەكی زانستی لەمیانمار وەرگرتووە كە لایەن حكومەتەوە پاڵپشتی ئەو هەوڵە كراوە بۆ ئەوەی دەستنیشانی ئەو جۆرە پەتایانە بكرێت كە لەئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێنەوە. ، لە توێژینەوەکاندا شەش جۆر ڤایرۆسی دیکە لە لەشی شەمشەمەکوێرەدا دەرکەوتووە كە ئەو ڤایرۆسانە دەچنەوە سەر هەمان خێزانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەردوو ڤایرۆسی سارس و مێرس كە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێنەوە. ، لەماوەی ساڵەكانی 2016 بۆ 2018 توێژەران توانیویانە چەند پاشماوەیەك لەشەمشەكوێرەكان لەوانە پاشەڕۆكانیان كە نزیكەی 464 بوون لە 11 جۆری جیاواز كۆبكەنەوە. ، ئەو پاشەڕۆیانەش لە سێ ناوچەی میانمار كۆكراونەتەوە كە زیاتر لەگەڵ مرۆڤدا بەركەوتەیان هەیە بەهۆی كشتوكاڵ یاخود چەند پیشەیەكی تری ناوچەكەوە. ، دواتر توێژەران هەستاون بەشیكردنەوەی جینتاتی ئەو نمونانە و بەراودكردنی بە جیناتی ڤایرۆسی تاجی نوێ، لەسێ شەمشەكوێرەدا چەند ڤایرۆسێكی تریان دۆزیوەتەوە كە ئەمانەن: كۆڤید 90- كۆڤید 47 - كۆڤید 82 -كۆڤید 92 - كۆڤید 93  - كۆڤید96. ، ، توێژەران دەڵێن، گەڕانی دیكەیان پێویستە بۆ تێگەیشتن لەچۆنیەتی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسانە و كاریگەرییەكانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ. ، سوزان مۆرای كە بەشداری لەتوێژینەوەكەدا كردووە جەخت لەوە دەكاتەوە، چەند ڤایرۆسێكی تاجی مەترسی نین بۆ سەر خەڵكی، بەڵام توێژینەوە كردن لەبارەیانەوە زووتر دەستنیشانكردنیان مەترسییەكان لەئایندەدا بۆ سەر مرۆڤ كەمتر دەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە