گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی كەرەنتینەكردن توندوتیژییەكان دژی ژنان پێنج هێندە زیادیان كردووە

2020.04.10 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
 بەهۆی كەرەنتینەكردن توندوتیژییەكان دژی ژنان پێنج هێندە زیادیان كردووە
ناس کورد-   وەزیری كاروباری ژنانی تونس ڕایدەگەیەنێت، دیاردەی توندتیژی دژی ژنان لەسەردەمی كەرەنیتنەدا پێنج هێندە زیادی كردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، دەشڵێت، كەرەنیتنە كردن پەنابردنی ژنانی لەكاتی توندتیژی لە دژیان بۆ دەرەوەی ماڵ كەمكردووەتەوە. , ئەسما سەحیری، وەزیری كاروباری ژنان و مناڵان و وتەبێژی فەرمی حكومەتی تونس بەئاژانسی سپۆتینگی ڕووسی ڕاگەیاندووە، تێبینی زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنانیان كردووە لەسەرەتای ڕاگەیاندنی كەرەنتینەی گشتییەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 23ی ئادارەوە و نامە و زانیارییان لەسەر ئەو ڕوداوە بەڕێگای جیاجیا لەسەر زیادبوونی دیاردەكە دەگاتە دەستیان. , ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ژمارەی ڕوداوەكانی ئەو بوارە لە 23 حاڵەتەوە بۆ 30 حاڵەت لەمانگی ئاداردا زیادی كردووە، ئەوەش بەبەراورد بە ڕوداوەكانی ساڵی ڕابردوو پێنج هێندە زیادییان كردووە. , سەحیری ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەندێ لەو حاڵەتانەی لەئێستادا ڕوودەدەن، دەستوەردانی پزیشكی و دەروونیان پێویستە و لەگەڵ بەڕێوەچوونە یاساییەكان و هەندێجاریش تەنها بەگوێ گرتن چارەسەر دەبن. , وەزیری كاروباری ژنانی تونیش دەشڵێت: " زۆرجار كەرەنتینە كردن دەبێتە هۆی شەكەت كردن بەهۆی ئەوەی خەڵكی هەست بەجموجۆڵی ئازاد ناكات، پیش قەیرانی كۆرۆنا گەر ژنێك هەستی بەمەترسی و توندوتیژی بكردایە ئەوا دەرفەتی چوونە دەرەوە و پەنابردنە بەر شوێنانی هەبوو، بەڵام لەئێستادا ئەوە زەحمەتە و بەوەش بارودۆخەكە بۆ ئەوان مەترسیی ترە. , پێشتریش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری زیادبوونی دیاردەی توندوتیژی دژی ژناندا بەهۆی سەپاندنی كەرەنتینە كردنەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە