ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر چاکبوونەوەی هەشت توشبووی کۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، کۆی چاکبووان ژمارەکان بووە 37 کەس.
،
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دلۆڤان مەحەمد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هەشت توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و نێردرانە ماڵەوە.
،
وتیشی، بەوەش لە کۆی 168 توشبوو لە هەولێر، ژمارەی چاکبووان بووە 37 کەس.
،
هەر لە کۆنگرەکەدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پشکنینە زۆرەی ئەنجامیانداوە، لەئیستادا دۆخی هەولێر و زۆر باشە و شەش ڕۆژی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆیان.