گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فرسەت سۆفی: بەپێی ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی پشکنینی کۆرۆنا لە هەولێر لە ئەمریکا زیاترە

2020.04.10 - 19:32
فرسەت سۆفی: بەپێی ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی پشکنینی کۆرۆنا لە هەولێر لە ئەمریکا زیاترە
ناس کورد- بە وتەی پارێزگاری هەولێر لەکۆی نزیکەی 17 هەزار پشکنین زیاتر لە 11 هەزاریان لە هەولێر ئەنجامدراوە کە دەکاتە %70ی کۆی پشکنینەکان و دەشڵێت، بەگوێرەی ڕێژەی دانیشتووان، ڕێژەی ئەنجامدانی پشکنین لە هەولێر لە ئەمریکا زیاتر. ، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی ڕێکارەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "بەشانازییەوە دەڵێین کە ئێمە لە پارێزگای هەولێر، سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە و کارێکی گەورەمان کردووە، بەوەی تائێستا 11 هەزار و 400 پشکنینی کۆرۆنامان ئەجنجامداوە". ، ئاماژەی بەوەشکرد: "تائێستا لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 700 پشکنین ئەنجامدراوە، کەو ژمارەیە 11 هەزار و 400 پشکنینیان لە هەولێر بووە کە دەکاتە %70ی کۆی پشکنینەکان". ، فرسەت سۆفی ئەوەشی خستەڕوو، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان ڕێژەی پشکنین لە هەولێر لە ئەمریکا زیاترە، بەوپێیەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپێی ژمارەی دانیشتووان و ئەو پشکنینانەی ئەنجامیداوە، لە هەر هەزار کەسێک سێ پشکنین کراوە، بەڵام لە هەولێر لە هەر هەزار کەسێک چوار پشکنین ئەنجامدراوە. ، پارێزگاری هەولێر ڕوونیشیکردەوە، هۆکاری ئەوەی پشکنینەکان زیاتر لە هەولێرن، ئەوەیە زۆرێک لەو کەسانەی لە کەرەنتینەدا بوون لە هەولێر لە کەرەنتینەدا بوون کە %50ی ڕێژەکە بووە، هەروەها زۆر زوو بانگەوازییان بۆ خەڵک کرد کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە بچن پشکنین ئەنجامبدەن. ، سۆفی ئاماژەی بەوەشکرد: "دەتوانین بڵێین بۆیە حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەولێر زۆرترن، چونکە ئێمە پشکنینی زیاترمان ئەنجامداوە و ئەوەش دەکرێت بڵێین سەرکەوتن و کارێکی گەورەیە و لە دۆخێکی باشداین".