گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی.. توشبووانی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا زۆرترینیان بەرکەوتەی پرسەکەی کارێزانن

2020.04.10 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی.. توشبووانی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا زۆرترینیان بەرکەوتەی پرسەکەی کارێزانن
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە شاری هەولێر و بەرکەوتووی توشبووانی پرسەکەی گەڕەکی کارێزانن. ، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوی ژمارەی (46)ی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە: ،
  1. کەرەنتین
، ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (6831) هاووڵاتی بوون لە (34) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1300) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (754) لە هەولێر، (51) لە سلێمانی، (408) لە دهۆك، (48) لە هەلەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (5531) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (12) هاووڵاتی. ،
  1. پشکنین
، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1239) پشکنین ئەنجام دراوە، (814) هەولێر، (184) سلێمانی، (241) دهۆك. ، دەرەنجام (13) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- ،  
  • پارێزگای هەولێر (9) پۆزەتیڤ، (5) ئافرەت تەمەنیان (42)، (36)، (26)، (17)، (13) ساڵ و (3) پیاو تەمەنیان (50)، (42)، (35) ساڵ و منداڵێك تەمەن (9) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
،
  • پارێزگای سلێمانی (4) پۆزەتیڤ، (3) پیاو تەمەنیان (24)، (22)، (18) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (43) ساڵ کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
،
  1. ئاماری گشتی
، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (324) تووشبوو، لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (134) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە