گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو ئامێرەی بە فریادڕەسی نەخۆشانی کۆرۆنا دادەنرا ئێستا هۆشداری لە بەکارهێنانی دەدرێت

2020.04.10 - 17:22
ئەو ئامێرەی بە فریادڕەسی نەخۆشانی کۆرۆنا دادەنرا ئێستا هۆشداری لە بەکارهێنانی دەدرێت
ناس کورد- ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە بە فریادڕەسی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا دادەنرێت و بەهۆی ئەوەی هیچ چارەسەرێکی سەرەکی بۆ ڤایرۆسەکە نییە و سیستمی هەناسەدانیش تێکدەدات، بەڵام ئێستا خەریکە بارودۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوەو ئەوە ئاشکراکراوە کە بەشێکی زۆر لە نەخۆشانی کۆرۆنا بەهۆی ئەو ئامێرەوە گیانیانلەدەستداوە. ، بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی، بەكارهێنانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ نەخۆشەكانی توشبوو بەكۆرۆنا بەشێوەیەكی زووتر و  پێشوەختە و فشاری زیاتر بۆسەر سییەكان، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی توشبووانی كۆرۆنا بەرێژەی 80% لەچەند وڵاتێكی جیهان. ، ژمارەیەك لە پزیشكەكان هۆشداری بەكارهێنانی زووتری هەناسەدانی دەستكرد بۆ توشبووانی ڤایرۆسەكە دەدەن كە حاڵی نەخۆشەكە خراپتر دەكات. ، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بڵاوی كردەوە، سێ یەكی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەریتانیا ئەوانەی كە هەناسەدانی دەستكردیان بۆ كراوە گیانیانلەدەستداوە. ، لەنیویۆركی ئەمریكاش بەرێژەی 80%ی ئەو توشبووانەی كە خراونەتە ژێر هەناسەدانی دەستكردەوە گیانیانلەدەستداوە. ، ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەڵدەستێت بەگەیاندنی ئۆكسجین بەلاشەی توشبووەكە دوای ئەوەی سیییەكانی نەخۆشەكە ناتوانێت ئەو كارە ئەنجامبدات، هەناسەدانەكە بە بەنجكردنی نەخۆشەكە و گەیاندنی بۆرییەكەوە دەبێت لەڕێگەی قوڕگی نەخۆشەكەوە. ، ژمارەیەك لەشارەزایان دەڵێن، ناردنی ئۆكسجین بەفشار خستنە سەر سییەكان ڕەنگە زیانی بۆ سەر ئەندامانی تری جەستە هەبێت و پێدەچێت ڕەوانەكردنی ئامێرەكە بەشێوەیەكی زووتر ببێتە هۆی هەوكردنی سییەكان. ، وینگارت كە پزیشكە لە بەشی چاودێری ورد لەشاری نیویۆركی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، توشبووانی كۆرۆنا تەندروستیان خراپتر بووە كاتێك خراونەتە بەردەم ئامێری هەناسەدانی دەستكردەوە. ، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئاستێكی بەرز لە ئۆكسجین ڕەنگە سیییەكان تووشبكات و ئەوان هەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی دووربكەونەوە لە خستنە بەری نەخۆشەكانیان بەئامێری هەناسەدانی دەستكرد. ، بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە، ژمارەیەك لەپزیشكەكان لەترسی تێكچوونی تەندروستی نەخۆشە توشبووەكانیان بەكۆرۆنا وایان لێهاتووە پەنا ببەنە بەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بەشێوەیەكی پێشوەختە، لەبەر ئەوەی ڤایرۆسەكە بەڕادەیەكی زۆر ئۆكسجین لەخوێندا كەم دەكاتەوە. ، پزیشكیكێی تری پسپۆڕی بوارەكەش لەئەمریكا داوادەكات پڕۆتۆكۆڵی دانانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بۆ توشبووانی كۆرۆنا بگۆڕدرێت، چونكە ئەو هەناسەدانە لەهەناسەدانی ئاسایی ناچێت. ، كامیرۆن كایل سیدیل لەو بارەیەوە بەڕۆژنامەكەی وتووە، نەخۆشەكان پێویستیان بەئۆكسجین هەیە، نەك فشارێكی بەرز و پێویستە ئەو پڕۆتۆكۆڵە بەپەلە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی گیانی هەزارەها ڕۆح پارێزراوبێت. ، ئەوەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بەوڵاتانی جیهاندا، ئامێری هەناسەدانی دەستكرد بەشێوەیەكی بەرفراوان لەلایەن وڵاتانی توشبوو بەڤایرۆسەكە بەكارهێنراو و ژمارەیەك لەوڵاتانی دونیاش هاواریان بەدەست نەبوون و كەمی ئەو ئامێرەوە دەكرد و بۆ پەیدا كردنییشی پەنایان دەبردە بەر وڵاتانی دیكە كە دەتوانێت ئەو ئامێرە دروست بكات.