گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەکى دەستور ئامۆژگارى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو دەکات

2020.04.10 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەکى دەستور ئامۆژگارى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو دەکات
  ناس کورد- شارەزایەکی بواری دەستور، ئامۆژکاری سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو دەکات  و دەڵێت "ئەرکی تۆ تەنها ئەوەیە کە دەبێت هەوڵەکانت چڕبکەیتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەکەت، نەک وتاردان ودیدار لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندندا. . ئەمڕۆ(هەینی، 10ى نیسانی 2020) حەسەن یاسری، شارەزای عێراقی لە بواری دەستور، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ژمارەیەک ئامۆژگاری و ڕێنمایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراوی نوێی حکومەتی عێراق کردوو. . لە پەیامەکەی یاسریدا هاتوو :"وتاردان، چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی، کۆبوونە لەگەڵ باڵوێزانی وڵاتەکان لە عێراقدا، کۆبوونەوە بە وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەر، هەموو ئەمانە نەریتێکی هەڵەن و نیشانەی کەم ئەزموونییە نابێت بکرێت". . یاسری ئاماژەی بەوەکردووە "هەموو ڕاسپێدراوێک بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەگەری هەیە پۆزش پێشکەش بکات و پاشگەز بێتەوە لە پێکهێنانی حکومەتەکەی، بۆیە دەبێت کاری لە پێشینەی هەموو سەرۆکوەزیرانێکی ڕاسپێدراو تەنها ئەوە بێت کە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ بێکهێنانی کابینە وەزارییەکەی دور لە ژاوەژاوی ڕاگەیاندنەکان لەو ماوەیەى دەستور دیاریکردووە". . یاسری دەشڵێت: "ئەگەر سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێدراو توانی لە ماوەی دەستوریدا ئامانجەکەی بپێکێت ئەوا ئەو کات نۆرەی وتاردان و چاوپێکەوتنەکان دێت". .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە