گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پەروەردەی عێراق بەوەكالەت دیاریكرا

2019.04.08 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردەی عێراق بەوەكالەت دیاریكرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی راسپارد بە جێبەجێكردنی ئەركەكانی وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق بە وەكالەت.

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقدا، هاتووە "عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە قوسەی سهیل وەزیری خوێندنی باڵا لەبری عەلا علوانی ئەركی وەزیری پەروەردە بەوەكالەت بگرێتە ئەستۆ".

تائێستا هەریەك لەوەزارەتەكانی پەروەردە و داد و ناوخۆ و بەرگری لەكابینەكەی حكومەتی عێراق بەتاڵە و بەهۆی ناكۆكییە سیاسیەكانەوە پڕنەكراونەتەوە".