گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناچـێتە عەقڵەوە کەس لە کۆریای باکور توشی ڤایرۆسەکە نەبووبێت

 بەرپرسێکی جیابووەوەی کۆریای باکور نهێنى سەیر لەبارەى توشبوانى کۆرۆنا لەو وڵاتە ئاشکرا دەکات 

2020.04.10 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
 بەرپرسێکی جیابووەوەی کۆریای باکور نهێنى سەیر لەبارەى توشبوانى کۆرۆنا لەو وڵاتە ئاشکرا دەکات 
ناس کورد- بەرپرسێکی جیابووەوە لە ڕژێمی کۆریای باکور ئاشکرایکرد، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی کۆرۆنا دەشارنەوە، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ ملیۆن کەس لەو وڵاتە  توشی ڤایرۆسەکە بوون. . کیم میۆنگ، کە بەرپرسێکی جیابووەوەی کۆریای باکورە، بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کۆریای باکوری ڕاگەیاندوە کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە  "ڕژێمی بیۆنگ یانگ ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووانی کۆرۆنا دەشارێتەوە، سوربوونی ئەو ڕژێمەش لە نەبوونی هیچ توشبوویەک بەو ڤایرۆسە درۆیە و ڕاست نییە". . ئەو بەرپرسە کۆرییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکات زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لەو وڵاتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبن، ژمارەکان ئەوەندە زۆرن ئەقڵ هەڵینەگرێت". . میۆنگ، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە : ""ناچـێتە عەقڵەوە کەس لە کۆریای باکور توشی ڤایرۆسەکە نەبووبێت، چونکە لە ڕووی جوگرافییەوە کۆریای باکور هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی چین کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکەیە، لە هەمانکاتیشدا پەیوەندییەکى پتەو لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان هەردوولادا هەیە". . میۆنگ لە هەمانکاتیشدا ئاماژە بە لاوازی کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە کردووە کە ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک ڕێگرى لە سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە بکات، لە هەمانکاتیشدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە گەلی کۆریای باکور ساڵانێکی زۆرە بە دەست هەژاری وبرسێتییەوە دەناڵێنن ئەوەش وایکردووە سیستمی بەرگری لەشیان زۆر لاواز بێت و  توانای بەرپەرچدانەوەی ڤایرۆسەکەی نەبێت. . لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی کۆریای باکور لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکەوە دەستیکرد بە کەرەنتینەکردنی هەزاران کەس لە ئەندامانی نێردە دبلۆماسییەکان لەو وڵاتە و بڵاوکردنەوەی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە و ئەنجامدانی هەڵمەتەکانی پاکژەکردنی گشتی. . ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەفتەی ڕابردوو، ڕۆبەرت ئەبرامز، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریای باشور ڕایگەیاندبوو " سوربوونی بیونگ یانگ کە تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوو بە کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە دوورە لە ڕاستییەوە". .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە