گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیستمی پاکژەی هەوای پێوە بەستراوە و دەتوانرێت بۆ چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە

بۆ بەرگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامکێکی نوێ دروستدەکرێت

2020.04.10 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ بەرگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامکێکی نوێ دروستدەکرێت
ناس کورد- بەمەبەستی بەرگرتنی زیاتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێک لە کۆمپانیاکانی وڵاتی چیلی لە کیشوەری ئەمریکاى باشور دەمامکێک دادەهێنێت کە پێکهاتەکەی لە گەردیلەى وردی کانزای" مس" پێکهاتووە، بەو پێیەی کە ئەو کانزایە توانای بێهاوتای هەیە لە قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسەکان. . بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی"فرانس پرێس"ی فەڕەنسی، لە ئێستادا کۆمپانیای" کوپەر 3دی"وڵاتی چیلی، سەرقاڵی دروستکردنی جۆرە دەمامکێکە کە گەردیلەی کانزای"مس"  تێکەڵ بە پێکهاتەکەی کراوە. . فرانس پرێس، ئەوەی ڕوونکردووەتەوە لە ئێستادا کۆمپانیای" کۆپەر3 دی" وڵاتی چیلی ئەو جۆرە دەمامکانە دروستدەکەن کە لە ماددەی پۆلیمەر و گەردیلەی مس پێکهاتووە، دەمامکەکەش سیستمی پاکژەی هەوای پێوە بەستراوە کە دەتوانرێت بۆ چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە. . دانیال مارتێنێز، کە یەکێکە لە بەشداربووی پڕۆژەکە، ڕایگەیاندوە "پلان هەیە ئەو جۆرە دەمامکە بەشێوەیەکی بەرفراوان دروست بکەین بڕیاریشە نرخی یەک دانەی بە25 دۆلار بفرۆشرێت. . مارتینێز، ئاماژەی بەوەکردوە "گەردیلە بچووکەکانی کانزای مس توانای بێهاوتای هەیە لە تێکشکاندنی ترشی ئەتۆمی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەموو جۆرە بەکتریایەکی تر ئەویش لە ماوەیەکی زۆر کورتدا". هاوکات لۆز بریسینۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا چیلییەکە بە فرانس پریسی وتووە: "هەفتەی 15 بۆ 20 هەزار لەو جۆرە دەمامکانە دروستدەکەین". ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا کۆمپانیاکەیان ئەو جۆرە دەمامکە دەفڕۆشن بە چەندین کۆمپانیای جیاوازی وڵاتەکەیان بەنرخی 10 دۆلار، دەمامکەکەش دەتوانرێت بشۆردرێت و بۆ چەند جارێکیش بەکاربهێنرێتەوە". . دروستکردنی دەمامک لە پێکهاتەی کانزای مس لەکاتێکدایە کە زۆربەی توێژینەوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە سەرباری ئەوەی دەمامک هۆکارێکی باشە بۆ بەرگرتن لە توشبوون بە ڤایرۆسەکان، بەڵام لە هەمانکاتیشدا سەرچاوەیەکی دیکەشە بۆ گواستنەوەی بەکتریا و ڤایرۆس. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە