ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند، تیمێکی پزیشکی عێراقی توانیویانە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا ئەنجام بدەن.
.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تیمێکی پزیشکی عێراقی دوێنێ (پێنجشەممە) توانیویەتی لە نەشتەرگەریەکی دەگمەندا"ئەستوربوونێکی شێرپەنجەی قەبارە گەورە" لە قۆڵی توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربهێنن.
https://www.facebook.com/MOH.GOV.IQ/posts/2860793230641723
.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژەی بەوە کردوە، تیمە پزیشکییەکە لە نەخۆشخانەی"کندی"شاری بەغدا نەشتەرگەرییەکەیان ئەنجامداوە، نەخۆشەکەش کوڕێکى تەمەن 15 ساڵ بووە کە لە هەمانکاتیشدا توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، منداڵەکە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و نەشتەرگەریەکەش لەڕێگەی سڕکردنی تەنها بەشی قۆڵیەوە ئەنجامدراوە ئەوەش بەیەکەم نەشتەرگەری لەسەر ئاستی جیهان هەژمار دەکرێت کە بەو شێوەیە کرابێت بۆ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
.
لە ئێستادا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزار و 200 توشبووی تێپەڕاندووە و 69 کەسیش بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدستداوە.
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە