گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدانى ڕۆژانەى توشبووانى کۆرۆنا  کەمیکردووە 

2020.04.10 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ ژمارەی گیانلەدەستدانى ڕۆژانەى توشبووانى کۆرۆنا  کەمیکردووە 
ناس کورد- داتاکانی تایبەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەوەیان دەرخستووە کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا  کەمیکردووە لە ژمارەی ڕۆژی پێشتر کە هەزار و 973 حاڵەت بووە . . بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا، ئامارێکی نوێی توشبون و گیانلەدەستدانیان بەکۆرۆنا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 789 کەسی دیکە بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەیگیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 16 هەزار و 697 حاڵەت. . دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا لەو ماوەیەدا کەمتر بووە لە ژمارەی ڕۆژی پێشتر کە هەزار و 973 حاڵەت بووە. هەر لەو ماوەیەدا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بۆ 468 هەزار و 895 حاڵەت بەرزبوەتەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە، تائێستا لە ئەمریکا 25 هەزار و 928 توشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە، لەبەرامبەردا هێشتا 10 هەزار و 11 حاڵەتی مەترسیداریان هەیە. دوێنێ( پێنجشەممە) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ئەمریکا لە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە لوتکە، پێشبینی دەکەم ماوەیەکی دیکە ڕێژەی توشبووان کەم بکات و بێتە خوارەوە". . ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاییەکی ئەمریکی چارەسەرێکی بۆ پەتاکە دۆزیوەتەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا تاقیکردنەوە تەختییەکان دەست پێدەکات. تائێستا لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە ملیۆنێک و 600هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا تۆماركراوە و زیاتر لە 95 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە