گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت دەبێت و بەرزى دەکاتەوە

ئۆپیک وردەکارى ئەو رێککەوتنە ئاشکرا دەکات کە بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت کراوە

2020.04.10 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپیک وردەکارى ئەو رێککەوتنە ئاشکرا دەکات کە بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت کراوە
ناس کورد- ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) ڕایگەیاند، تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، جگەلە مەکسیک، ڕازیبون بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو. . ئەمڕۆ(هەینی،10ی نیسانی 2020) لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) بڵاویکردەوە  "تەواوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، جگەلە مەکسیک، ڕازیبون بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەمانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتو بە ئامانجی کەمکردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا" . . ئاماژە بەوەکراوە، ڕێککەوتنەکە لەمانگی تەموز تا کانونی یەکەم کەمکردنەوەی هەشت ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لێدەکەوێتەوە و بەوەش پێشبینی دەکرێت نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەرچاو بەخۆوە ببینێت. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ڕێککەوتنەکە پێویستی بە ڕەزامەندی مەکسیک هەیە بۆ خستنە بواری جێبەجێکردنەوە. ڕاگەیاندراوەکە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، وا بریارە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2021 و تا مانگی نیسانی 2022 قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی ڕێکخراوەکە کەمبکرێتەوە بۆ  شەش ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. . ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) ڕێککەوتون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەقەبارەی 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەو ڕێککەوتنە نەک تەنها وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی، بەڵکو چەندین وڵاتی دیکەش دەگرێتەوە. . بەگوێرەی ماڵپەڕی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی، بڕیارە ڕێکخراوەکە لە 10ی ئایاری داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدات بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێکارەکان و گرتنە بەری ڕێکاری دیکە ئەگەر دۆخەکە پێویست بەوە بکات. ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ سەرۆکی سندوقی وەبەرهێنانی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا و سعودیە ڕێککەوتون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 23%. . لە ئاکامی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019دا، ئابوری جیهان دوچاری زەبرێکی گەورە بووەوە، ئەوەش وایکرد کە نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دابەزێت و بگاتە نزیکەی 20 دۆلار کە ئەمە یەکەم جارە بازارەکانی جیهان لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە دابەزینێکی بەو شێوەیە بەخۆیانەوە ببینن. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە