ناس کورد-
ئیدارەى ئەمریکا لەبارەى راسپاردنى مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق لێدوانیدا و پێشوازى لێکرد.
.
دیڤید شنکر، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمیانەى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمریکا پێشوازى لە راسپاردنى کازمى دەکات بۆ پێکهێنانى حکومەت و بەهیواین حکومەتێک پێکبهێنرێت کە بتوانین مامەڵەى لەگەڵ بکەین و هەروەها داخوازییەکانى گەلى عێراق بەدى بهێنێت".
.
وتیشى "بەهیواین حکومەتێک پێکبهێنرێت کە پابەندبێت بە پڕۆسەى چاکسازى و دژى گەندەڵى بێت و سەروەرى عێراق بپارێزێت".
.
بەوتەى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا "مستەفا کازمى پێشتر لە دەزگاى هەڵگرى نیشتتیمانى عێراقدا کارى زۆر باشى ئەنجامداوە و جێگە دەستى لەو بوارەدا دیارە".
.
جەختیشى کردەوە "ئەگەر کازمى عێراقیەکى نیشتیمانپەروەر بێت و پابەندبێت بە زامنکردنى سەروەرى عێراق و دژایەتیکردنى گەندەڵى، ئەوا ئەو کارە زۆر باش دەبێت بۆ عێراق و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى ئەمریکا و عێراق".
.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە