گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ریکۆردى جیهانى شکاند

بەساڵاچوویەکی تەمەن 107 ساڵ ڤایرۆسی کۆرۆناى بەزاند و نەخۆشخانەى جێهێشت

2020.04.10 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەساڵاچوویەکی تەمەن 107 ساڵ ڤایرۆسی کۆرۆناى بەزاند و نەخۆشخانەى جێهێشت
  ناس کورد- ئافرەتێکی بەساڵاچووی هۆڵەندی تەمەن 107ساڵ توانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەزێنێت، بەوەش دەبێتە سێهەمین بەساڵاچوو لە جیهاندا کە توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵبن. . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"دەیلی میل"ی بەریتانی، کۆرنیلیا ڕاسی تەمەن 107ساڵ کە ئافرەتێکی بەساڵاچووی خەڵکی وڵاتی هۆڵەندایە توانیویەتی پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ڕابردوودا، لە پەتاکە ڕزگاری بێت. . بەگوێرەى هەواڵى رۆژنامەکە، ئافرەتە بەساڵاچووەکە پاش یەک ڕۆژ لە یادکردنەوەی ڕۆژی لە دایکبوونی لە 17ى ئاداری ڕابردوودا نیشانەکانی پەتاکەی تێدا دەرکەوتووە، بۆیە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و پاش ئەنجامدانی شیکاریی تایبەت بە ڤایرۆسەکە ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی بووە و دەرکەوتووە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە. . دەیلی میل، لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئافرەتە بەساڵاچووەکە پاش ئەوەی بەشداری لەیەکێک لە مەراسیمە ئاینییەکاندا کردووە لە یەکێک لە کڵێساکانی خۆرئاوای وڵاتی هۆڵەندا توشی ڤایرۆسەکە بووە . ئەوەش رونکراوەتەوە، ئەوانەی بەشداریی مەراسیمە ئاینییەکەیان کردووە ژمارەیان 40 کەس بوون، پاش ئەنجامدانی پشکنینەکان دەرکەوتووە هەر هەموویان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیشیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە نەخۆشخانە گیانیانلەدەستداوە. لای خۆشییەوە کچەزای ئافرەتە بەساڵاچووە هوڵەندییەکە بە ڕۆژنامەکەى وتووە : "دڵنیانەبووین لەوەی توانای ئەوەی هەبێت بەرگەی ڤایرۆسەکە بگرێت و لە ژیاندا بمێنێتەوە". . کۆرنیلیا ڕاسی تەمەن 107 ساڵ یەکەم بەساڵاچوو نییە کە توانیویەتی بەسەر پەتای کۆرۆنادا سەربکەوێت، بەڵکو پێش ئەویش دوو بەساڵاچووی دیکەش لە جیهاندا توانیویانە بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبن ئەوانیش، بێل لاپشیزی تەمەن 104 ساڵ کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە و چانگ گوانفینی تەمەن 103ساڵ کە ئافرەتێکی بەساڵاچووی دانیشتووی شاری ووهانە لەوڵاتی  چین. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە