گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رێگە نادەین پارە بدرێتە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە

پۆمپیۆ: بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا هاوکارى تەکنیکى پێشکەش بە ئێرانییەکان دەکەین 

2020.04.10 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
پۆمپیۆ: بۆ بەرگرتن بە کۆرۆنا هاوکارى تەکنیکى پێشکەش بە ئێرانییەکان دەکەین 
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕزگارکردنی گیانی هاوڵاتیانی ئێران لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەمانداوە بە ناردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام ئەو یارمەتییە ئەوە ناگەیەنێت کە ڕێگە بدەین بە ناردنی پارە بۆ ئێران. . لە تویتێکدا،مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەى بەوە کرد: "ئێمە شتی باشمان بۆ گەلی ئێران دەوێت".   . پۆمپیۆ، لە تویتەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەمریکا بڕیاریداوە بەهۆی قوڵبوونی قەیرانی کۆرۆنا لە ئێران ڕێگە بەو وڵاتە بدات کە لە ئێستادا بەدەست گەمارۆکانی ئەمریکاوە دەناڵێنێت یارمەتی" تەکنیکی" پێ بگات ئەوەش بەمەبەستی ڕاگرتنی تەشەنەی زیاتری پەتای کۆرۆنا لەو وڵاتە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا ڕەتیکردوەتە کە ئەوان ڕێگە بە ناردنی پارە بۆ ئێران بدەن. . بەگوێرەی تۆری هەواڵی"سی. ئین. ئین"ی ئەمریکی، ئەمریکا بە توندی ڕێگری لە داوایەکی ئێران  کردوە بۆ بەدەستهێنانی قەرزێکی فریاگوزاری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەبڕی پێنج ملیار دۆلار  ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. . بەگوێرەی سی. ئین. ئین، بەرپرسە ئەمریکییەکان، ڕایانگەیاندووە، کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئەو بڕە پارە یە بدرێت بە ئێران چونکە ئەوان مەرامی ئێران لە پارەدارکردنەکە باش دەزانن، بەو پێیەی ئێران سەرکێشییەکانی لە ناوچەکەدا بەروونی بۆ هەمووان دەرکەوتووە  "بەبیانووی چارەسەرکردنی پەتای کۆرۆنا ئێران دەیەوێت ئەو پارەیە بەدەست بهێنێت بۆپارەدارکردنی میلیشیا و لایەنگرەکانی لە ناوچەکەدا". . بڕیارەکەی ئەمریکا، لە ڕێگەدان بەگەیشتنی یارمەتییە" تەکنیکییەکان" بە ئێران، زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا گەرموگوڕ دەکات بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران لەڕێگەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بەفەرمی داوای 20 ملیۆن یۆرۆی کردبوو. . لای خۆشییەوە، بەرپرسێکی ئەمریکی، بەمیدیاکانی ڕاگەیاندووە "بانکی ناوەندی ئێران ڕۆژانێکی زۆر کارا بووە لە پارە دارکردنی تیرۆر، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەو پێنج ملیار دۆلارە بدات بەئێران، ئەگەر بابەتەکە پێویست بکات مافی ڤیتۆشی دژ بەکاردەهێنین". . بەگوێرەی داتاکانی زانکۆی"جۆن هۆبکنز"ی ئەمریکی، لە ئێستادا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئێران  نزیکەی چوار هەزار هاوڵاتی ئێرانی گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 64 هەزار کەسیش لەو وڵاتە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون. . ئەمەش لە کاتێکدایە کە شارەزایانی بواری تەندروستی لە جیهاندا گومانیان لەو داتایانە هەیە کە حکومەتی ئێران بڵاویاندەکاتەوە و پێیانوایە ژمارەکان زۆر لەوە زیاترن. .  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە