گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتۆن: لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیەکى زۆر لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت

2020.04.10 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
واشنتۆن: لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیەکى زۆر لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت
ناس کورد- دبلۆماتێکى گەورەى ئەمریکا رایگەیاند "تائێستا هەڕەشەکانى ئێران بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق وەک خۆیەتى و لەئاستێکى بەرزدایە". . دیڤید شینکر، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە میانەى لێدوانێکى بۆ رۆژنامەنووسان رونیکردەوە "هەڕەشەى ئەو گروپە چەکدارانەى کە لەلایەن ئێرانەوە هاوکارى دەکرێن بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق وەکو خۆیەتى و لەئاستێکى بەرزدایە". . وتیشى "ئەمریکا بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو راگەیەندراوەى گروپى کەتیبەکانى حزبوڵا دەکات بۆ ڕاگرتنى شەڕ". . لەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەى ئەمریکا، گرژى و ناکۆکییەکانى ئەمریکا و ئێران لە عێراق بەرزبوەوە و لەتۆڵەى کوژرانى سولەیمانى ئێران چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکاى لە عێراق بۆردومان کرد و لەلایەن چەند گروپێکى چەکداریشەوە بەردەوامە هەڕەشەى تۆڵەکردنەوە لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکرێت کە بەرپرسانى ئەمریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو گروپانە لەلایەن ئێرانەوە هاوکاریى دەکرێن. .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە