کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سیمالكا لەرۆژئاوای كوردستان هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانانی لەدەروازەكە بەئاراستەی هەرێمی كوردستان و بەپێچەوانەوە، دەستپێكردەوە.
لەسەرەتای مانگی نیسان بەهۆی زۆری باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاو لەرێڕەوی رێگەكە و بەهۆی زیانگەیاندن بە رێگەكەی، دەروازەكە بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا راگیرا.
شێرزاد عوسمان وتەبێژی رەسمی دەروازەی سیمالكا بەمیدیاكانی رۆژئاوای كوردستانی وت"لەدوای كەمبوونەوەی فشارەكانی سەر دەروازەكە، هاتووچۆ لە دەروازەكە بەئاراستەی هەرێمی كوردستان و بەپێچەوانەوە، گەڕایەوە بۆ دۆخی سروشتی خۆی".
روونیشیكردەوە، پڕۆسەی چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی دەروازەكە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرییەوە جێبەجێ دەكرێت هەر بەردەوامە.