ناس کورد-
کچە پزیشکێکی شاری سلێمانی دوای توشبوونی بە کۆرۆنا چاکبووەوە و دەڵێت، باری تەندروستیی باشە و دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.
،
لەرین ساڵح، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و تەواو کردنی ماوەی زانستی بریاردراو، سوپاس بۆ خوا من لە کۆرۆنا چاک بوومەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکم بۆ کرا نێگەتیڤ بوون".
،
ئاماژەی بەوەشکردووە: "سوپاسی هەموو ئەوانە ئەکەم کە لە خەمی مندا بوون ، من ئێستا باری تەندروستیم باشە و ئەگەڕێمەوە سەر کارەکەم بۆ خزمەتی هاوڵاتیان".
،
ئەو کچە پزیشکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "زۆر خۆشحاڵم بەوەی کەس لە منەوە تووشی کۆرۆنا نەبوو ، هیوادارم هەموو ئەو توشبووانەی تریش چاک ببنەوە و هەموومان هەر سەلامەت ئەبین ".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە